پاراستنی ئەفسەرانى هێڵی پێشەوە لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراقدا

2020 September 16

پاراستنی کارمەندانی هێڵی پێشەوە کە خزمەتگوزاریە گرنگەکان دابین دەکەن بۆ خەڵكی کارێکی گرنگە لە ماوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کارمەندانی سەپاندنی یاسا لە عێراق پارێزراون لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ، تا بتوانن خزمەتگوزاری و پاراستن بۆ خەڵکی دابین بکەن.

لە 31 ی ئابدا، بە پشتیوانییەکی باشی حکومەتی کەنەدا، 2,000 سندوق دەستکێش و 1750 سندوق دەمامک  و 2,000 قوتوی پاکژکەرەوەى دەست بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای کاروباری پۆلیس لە عێراق دابین کران.

زۆربەی کەلوپەلەکانی پاراستن بۆ کارمەندانی پۆلیسی بەغدا دەچێت کە پایتەختی وڵاتەکەیە و قەرەباڵغترینە.

کەنەدا هاوبەشێکى سەرەكییە بۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە کارەکانیدا بۆ بەهێزکردنی پۆلیسی ناوخۆی عێراق، ئەم کارە گرنگەش هاوشانە لەگەڵ ئەولەویەتە دەستنیشانکراوەکانی نێو چاکسازیی کەرتی ئاسایشی حکومەتی عێراق کە ئامانج لێی باشترکردنی دادوەری تاوانکاری و پۆلیسی ناوخۆیە.

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، زێنە عەلی ئەحمەد، جەختی کردەوە وگوتی:" بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدانسوپاسگوزاری حکومەتی کەنەدایە بۆ ئەم بەشداربوونە میهرەبانەی کە یارمەتی پۆلیسی ناوخۆ دەدات لە هەوڵەکانیدا بۆ پاراستنی خەڵكی لە پەتا و لە هەمان کاتدا دڵنیاییدان لە سەلامەتی کارمەندەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا."

دوابەدوای ئەم کەلوپەلانەی یەکەمجار، ماسك و دەسکێش و پاکژکاری دەستیی و پارێزەری دەموچاو دابین دەکرێت لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدانەوە.

سەرباری ئەمە، حکومەتی کەنەدا بڕی 1.85 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەخشیوە بۆ پشتیوانیکردن لە بەدەنگەوەچوونی حکومەتی عێراق بۆ پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، کە بنیادنانی قاوشی جياكراوه و دابینکردنی کەلوپەلی پزیشکی ڕزگارکردنی ژیان و کەلوپەلی پاراستنی کەسیی بۆ کارمەندانی تەندروستی لەخۆ دەگرێت.