چیرۆکى گۆڕانى ژیانى هونەر

2020 September 17

"هەمیشە هەستم بە نا ئاسوودەیى و شەرم کردووە داواى پارە لە باوکم بکەم. باوکم تەنها کەس بوو داهاتى هەبوو بۆ بەخێوکردنى خانەوادەکەمان." هونەر تەمەنى 24 ساڵە و قەزاى خورکاڵى سەر بە پارێزگاى هەڵەبجە لە هەرێمى کوردستانى عێراقدا لەدایک بووە و گەورە بووە، لەو شوێنەدا کە کۆمەڵکوژییە قێزەوەنەکەى ساڵى 1988 تیایدا ڕوویدا. هونەر نۆبەرەى پێنج منداڵە، سێ خوشک و برایەکى هەیە. دایکى کابانى ماڵە و باوکى خاوەنى دوکانێکى بچوکى یەدەگى ئۆتۆمبێلە.

سەڕەڕاى سنوردارى تواناى داراییان، دایک و باوکیان پشتگیرى منداڵەکانیان کردووە لە خوێندندا. هونەر دەرچووى ساڵى 2018 ى زانکۆى سەڵاحەددینە لە هەولێر.

هونەر گوتى:  "کاتێک لە قوتابخانە بووم، دۆخێکى سەختمان هەبوو، بەتایبەتى لەڕووى داراییەوە. هەندێکجار باوکم تەنها بایى خەرجى ڕۆژێک داهاتى هەبوو کە 25,000 دینارى عێراقییە (21 دۆلار). ئەم بڕەش بەشى خێزانێکى حەت کەسى نەدەکرد."

هونەر “دەستکەوتنى کار لەچوارچێوەى ئەم بەرنامەیەدا دەرفەتێک بوو ژیانمى گۆڕى، لەڕووى دارایی و ئابوورییەوە، بۆ خۆم و بۆ تەواوى خانەوادەکەم." وێنە: دەزگای ڕوانگە / 2020

هونەر پاش دەرچوونى لە زانکۆ بۆماوەى نزیکەى ساڵێک بێکاربوو. داواکارى بۆ چەندین کار پێشکەش کردبوو و هەوڵەکانى سەرکەوتوو نەبوون تاکو 1 ى ئادارى 2020 کە تیایدا لەلایەن “Star Alliance” ى گەشتوگوزارییەوە وەڵامى درایەوە. ماوەیەکى کورت دواى ئەوە، لە لقى هەولێرى کۆمپانیاکەدا وەک و ژمێریار دەستبەکار بوو. کۆمپانیاکە توانى خۆى و حوت کەسى تر بخاتە سەر کار، دواى ئەوەى بڕى 46,600 دۆلارى ئەمریکى لەلایەن  بەرنامەى بەخشین بۆ ڕەخساندنى هەلی کار لە هەرێمى کوردستانى عێراقدا  وەک کۆمەک پێبەخشرا. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن سندوقى متمانەى هەرێمى سەر بە یەکێتى ئەوروپا (مەداد) ەوە و لە چوارچێوەى بەرنامەى بەرەوپێشەوە دا کۆمەک کراوە و لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و بە هاوبەشى لەگەڵ پارێزگاى هەولێر و ڕێکخراوى ڕوانگە دا جێبەجێ کراوە.

کارکردن لە هەولێر ئاسان نەبوو بۆ هونەر و خانەوادەکەى لەکاتێکدا پەیوەندییەکى پتەویان لەگەڵیەکدا هەیە و گرینگى بەیەکترى دەدەن، بەڵام "شایەنیەتى." ئێستا داهاتێکى مانگانەى جێگیری هەیە بە بڕى 1000 دۆلارى ئەمریکى. "کارەکەى خۆمم زۆر خۆشدەوێت چونکە دەرفەتى پەرەسەندنى تواناکان و دروستکردنى پەیوەندیم پێدەبەخشێت. هەموو شتێک لەبارەى کارەکەمەوە خۆشە و ئەزموونیکى نوێم فێر دەکات." بەڕێوەبەرایەتى کۆمپانیاکەش بەکارەکانى هونەر دڵخۆشن. "کەسێکى دڵسۆزە و بە جدى کار دەکات."

هەروەها هونەر باسى لەوەش کرد کە خوشكێكی لە ئێستادا قوتابی زانکۆیە. "ئاسایشى کار لەپێشینەى کارە بۆ من لەم ساتەدا. دەتوانم هەر کارێک بکەم بۆ ئەوەى خانەوادەکەم بەخێو بکەم و داهاتوویەک بۆخۆم بنیات بنێم. بەڵام دەستکەوتنى کار لەچوارچێوەى ئەم بەرنامەیەدا دەرفەتێک بوو ژیانمى گۆڕى، لەڕووى دارایی و ئابوورییەوە، بۆ خۆم و بۆ تەواوى خانەوادەکەم."

پلانى بەخششى ڕەخساندنى هەلی کار لە هەرێمى کوردستانى عێراقدالە کۆتایى 2019 دا دەستیپێکرد. لە مانکى حوزەیرانى ساڵى 2020 دا 56 کۆمپانیا و پڕۆژەى تایبەت پشتیوانى کران تاکو بتوانن 661 کەس لە دانیشتوانى پارێزگاى هەولێر و دهۆک و سلێمانى و هەڵەبجە دابمەزرێنن.لە نێو دامەزراوە تازەکان 92 ئاوارەى سورى و 472 کەس لە کۆمەڵگاى لەخۆگر و 97 کەس لە ئاوارەى نێوخۆیى هەن و لەوانە 221 كەسیان ئافرەتن.

بۆ زانیارى زیاتر سەردانى ماڵپەڕى ڕەخساندنى هەلى کار لە هەرێمى کوردستانى عێراقدا بکە:  https://www.headwayjobs.com  پەڕەى زانیاریەکانى بەرنامەى بەرەوپێشەوە لێرەوە https://bit.ly/2J4h8Ta دابەزێنە.