دووبارە یەکخستنەوەى ئابوورى: ڕێگایەک بەرەو بنیاتنانى ئاشتى و پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى

2020 December 2

وێنە: لاوان فێرى سەرتاشى دەبن.

کاتێک لاوان چاڵاکن و بەشدارى کۆمەڵگاکانیانن، لە ئەنجامدا پێکهاتەیەکى ئاشتیخواز و بەهێزى لێ دێتە بەرهەم. لە تشرینى دووەمدا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، بە هاوبەشى لەگەڵ ڕێکخراوى چاودێرى مافی مرۆڤی کوردستان، هەستا بە جێبەجێکردنى بەرنامەیەکى فرە وانەیى بۆ ڕاهێنانى لاوان و ئافرەتانى دۆخناسکى عێراق  لە هەردوو پارێزگاى ئەنبار و سەلاحەدیندا. ڕاهێنانەکان بەگورەى بابەت جیاکرابوونەوە و جەختیان لەسەر بەهرە پیشەییەکان دەکردەوە کە لە نێویاندا دورمان و سەرتاشین و وێنەکێشان و کۆمپیوتەر و زمانى ئینگلیزى هەبوون.

وێنە: زەینەب، بەشداربووى خولى زمانى ئینگلیزى

زەینەب، کە وێنەکەى لەسەرەوە دیارە، بەشداربوویەکى خولى نزامى ئینگلیزییە، گوتى: بەمەبەستى باشترکردنى ئینگلیزیەکەم خۆم لەم خولەدا ناونوس کرد. زانیارییەکى زۆرم وەرگرت کە واى لێکردم هەست بە بڕوا بەخۆبوونێکى زیاتر بکەم لەکاتى ئاخاوتندا. هەروەها هیوادارم ئەم خولە و ئەوانی تریش بەشێوەیەک سودى هەبێت بۆم کە بتوانم منداڵەکانم فێربکەم یاخود کارێک بدۆزمەوە.

369 بەشداربوو لە ئەنبار و 129 لە سەڵاحەدین بەشدارییان لە ڕاهێنانەکاندا کرد و لە 8ى تاکو 25ى تشیرینى دووەم بەردەوام بوون. زیاتر لە نیوەى بەشداربووەکان ئاقرەت بوون، کە لە بنەڕەتدا ڕاهێنانەکان جەختیان لە توانادارکردنى ئافرەتان  و لاوان دەکردەوە لە کۆمەڵگا نێوخۆییەکاندا. عێراق بە یەکێک لە لاوترین وڵاتەکانى جیهان دەژمێردرێت کە تیایدا تەمەنى نیوەى دانیشتوانەکەى لە 21 ساڵ کەمترە. بەرنامەى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق ژینگەیەکى لەبار بۆ ئاشتى و پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى و دەرفەتى دووبارە یەکخستنەوەى ئابوورى بۆ دانیشتوانە لاوەکەى عێراق دەڕەخسێنێت. دڵنیابوون لە فەراهەمبوونى دەرفەتى یەکسان و چاڵاکییەکانى دەستخستنى داهات گرینگن بۆ بەرقەراربوونى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى.

وێنە: دینا، بەشداربووى خولى دورمان.

دینا، کە لە وێنەکەى سەرەوەدا دیارە، یەکێکە لە بەشداربووانى خولى دورمان، گوتى: “هەمیشە ئاواتم خواستووە ببم بە بەرگدروو. لە ڕێگەى فۆرمێکى ئیلیکترۆنییەوە خۆم ناونوس کرد و پاش ماوەیەک وەرگیرانم لەم خولە بۆ هاتەوە. ئەم خولە فێرى دیزاینکردن و دورینى جلوبەرگ و  بەرگى کەلوپەلى ناوماڵ دەبم، کە ئەمە خولیامە. پاش ئەم خولە، لە پێشانگایەکى بەرکدوریندا کار دەکەم.”

وێنە: ئافرەتان بەشدارى خولى دورمان دەکەن.

سوپاس بۆ ئەو پشتیوانیە دەستکراوەیەى حکومەتى ئەڵمانیا کە اوى کرد ئەم خولەى ڕاهێنانى پیشەییە سەرکەوتوو بێت.