جاسم ى تەمەن 27 ساڵان، کە قوتابى بوارى پەروەردە و میدیایە لە نەجەف، گوتى: “هەموو کەسێک پەیامێکى هەیە لە ژیاندا و پێویستە بزانیت کە چۆن کەرەستەکانى بەردەستت بۆ گەیاندنى پەیامەکەت بەکار بهێنین.”
بەشداریپێکردنى لاوانى عێراق لە بوارى سیاسەت و بنیاتنانى ئاشتى و بڕیاردان و میدیادا زۆر گرینگە بۆ بنیاتنانى کۆمەڵگا گشتگیر و یەکگرتووەکان.
لەبەروارى 3 ى کانونى یەکەمدا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بە هاوبەشى لەگەڵ ڕێکخراوى تەموز بۆ پەرەپێدانى کۆمەڵایەتى و ناوەندى سەبەق بۆ پەرەپێدانى میدیایى، دەستى کرد بە کۆمەڵێک ڕاهێنان لەسەر کەرەستەکانى ڕۆژنامەوانى هاونیشتیمانیان بۆ پسپۆرانى لاوى بوارى میدیا. ئەمەش هەڵدەستێت بە ڕاهێنانى 120 بلۆگەر و قۆتابی کۆلێژ کە لە بوارى میدیادا دەخوێنن لە بەغدا و نەینەوا و دیالە و سەڵاحەدین و نەجەف و ئەنباڕ و بەسڕە و هەرێمى کوردستاندا- گشت چاڵاکوانانى بوارى بنیاتنانى ئاشتى و برەودان بە یەکێتى کۆمەڵایەتى لە کۆمەڵگاکانى خۆیاندا.
هەروەها پڕۆژەکە بەرهەمهێنانى نامیلکەیەکى ڕاهێنان لەسەر کەرەستەکانى میدیاى دیجیتاڵى و ڕاپۆرتکردنى ئەرێنى و هەستیارى ڕووبەڕووبوونەوەکان بۆ شارەزایانى بوارى میدیا و قوتابیان لە عێراقدا لە خۆ گرتبوو.
ڕاهێنانەکە جەخت دەخاتە سەر پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى و داڕشتنى دەستپێشخەرى لەسەر ئاستى کۆمەڵگا و بەکارهێنانى میدیا لە بنیاتنانى ئاشتییەکە بەردەوام و وێنەگرتن و گێڕانەوەى چیرۆک و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان. ڕاهێنانەکە تەنها بریتى نییە لە پڕچەککردنى ڕۆژنامەوانە گەنجەکان بە کەرەستەى پێویست، بەڵکو لەهەمان کاتدا هەڵدەستێت بە دروستکردنى تۆڕێک لەو ڕۆژنامەوانانەى لەداهاتوودا نوسینەکانیان دەخەنە سەر سەکۆ ئۆنلاینەکان.
لومیانى تەواوکردنى یەکەم دانیشتندا لە 7 ى کانونى یەکەم، بەشداربووان بڕوانامەى تەواوکردنى خولەکەیان وەرگرت و گوزارشتیان لە هاوتەریبى ڕاهێنانەکان کرد لەگەڵ ئەو ئامانجەى پیشەکانیان هەیەتى.
عەمماڕ، 27 ساڵان، چاڵاکوانێکى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانە لە دیالە گوتى: “سەرەتا وەک خولیایەک گرینگیم بە میدیا دا و لەناخمدا گەشەى کرد بۆ شتێکى زیاتر بۆم. ئێستا دەمەوێت بەشدارى گوڕانکارییەکى ئەرێن بم لە وڵاتەکەدا. ڕاهێنانەکە یارمەتیدام ئەو کەرەستانەى بەردەستبون بەکاریان بهێنم، وەک مۆبایلەکەم، بۆ گەیاندنى ئەو پەیامانەى دەمەوێت بیانگەیەنم بە دانیشتوانەکە”
جاسم ى 27 ساڵان، قوتابى بوارى پەروەردە و میدیایە لە نەجەف، گوتى: “من لە نەجەفەوە هاتووم و ئەم ڕاهێنانە بۆ نزیککردنەوەى ئەو عێراقیانە بەکاردەهێنم کە خاوەنى پاشخان و ناوچەى جیاوازن.”
بەڕاء ى تەمەن 26 ساڵ، قوتایى بوارى میدیایە لە نەجەف، دەڵێت: “ڕاپۆرتکردن خولیاى منداڵیمە. دەمەوێت تیشک بخەمە سەر کێشەکانى نێو نەجەف و مێژو و کلتورەکەى. ئامۆژگاریم بۆ ڕۆژنامەوانە لاوەکانى تر ئەوەیە کە ئەو سوود لەو توانازۆرەیان ببینن و هەوڵ بدەن زانیاریەکان بە ڕاستى و بە بێ گۆڕانکارى بۆ دانیشتوانەکە بگوازنەوە لە پێناو خەڵكەکەیاندا.”
سوپاس بۆ ئەو پشتیوانییە دەستکراوەیەى حکومەتى دانیمارک، وەک بەشێک لە پڕۆژەى ئاشتەوایى گشتگیرى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، تواندرا پڕۆژەى ڕاهێنانى میدیایى بۆ دانیشتوان ئەنجام بدرێت.