لێژنەکانى ئاشتى نێوخۆیى لە هێڵەکانى پێشەوە: هاریکارى زیاتر لە100,000 کەس کراوە لە عێراقدا

2021 January 27

وێنە: فەزا 2020. نەینەوا

کاتێک سنوردارکردنى ژیان بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لە مانگى ئادارى 2020 دا دەستی پێکرد، جوڵەکردنى زۆرێک لەوانەى خزمەتگوزارى دابین دەکەن و ڕێکخراوە فریاگوزارییەکان لە عێراقدا ئاستەم بوو. بەمەبەستى دەستگەیشتن بە دانیشتوانە دۆخ ناسکەکە، 19 لێژنەى ئاشتى نێوخۆیى کە لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە عێراق پشتیوانى دەکران و توانادار کرابوون بۆ بەدەمەوە چوونى پێویستییەکانى کۆمەڵگا و کەمکردنەوەى گرژییەکان و گۆڕینیان بۆ چاڵاکى لە مانگى نیساندا بۆ هاوکاریکردنى خانەوادە و تاکەکان بۆ خۆگونجاندن لەگەل کاریگەریەکانى پەتاکەدا. ئەندامانى لێژنە نێوخۆییەکان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگا و خۆبەخشان بە بێ وچان کاریان بۆ دەستنیشانکردنى خانەوادە دۆخ ناسکەکان و کۆکردنەوە و دابەشکردنى خۆراک و پاککەرەوە کرد و لەهەمان کاتدا دانیشتوانیان لەبارەى خۆپارێزى لە پەتاى کۆرۆنا ئاگادار دەکردەوە و شوێنە گشتییەکانیان تەعقیم کرد.

لەمیانى یەکەمین کەمپیندا، کە لە بەهارى 2020 دا ڕاگەیەنرا، لێژنەکانى ئاشتى نێوخۆیى لە سەڵاحەدین و ئەنبار و نەینەوا هاوکارى 64,181 سوودمەندبوویان کرد. لەمیانى دووەم کەمپیندا، کە لە نێوان مانگى ئەیلولى 2020 تاکو کانونى دووەمى  2021دا بوو، 47473  کەس سوود مەند بوون و ژمارەی گشتى سوودمەندبووان گەیشت بە 111,654 کەس.

وێنە: ترپەى هیوا 2020. ئەنباڕ

شێخ محەمەد حەمید، ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى ئاشتى، کۆمیتەى ئاشتى فەلوجە و کۆمیتەى ئەل عەوارف بۆ ئاشتى لە پارێزگاى ئەنبار، گوتى: “لێژنەکانى ئاشتى نێوخۆیى لە چەندین بواردا کار دەکەن، لە نێویاندا دابینکردنى خۆراک بۆ هەژاران و پشتیوانیکردنى ئاشتەوایى کۆمەڵگا. زیاتر لە هەزار بێ سەروشوێن و شەهید (ئەوانەى لە جەنگدا کوژراون) لە فەلوجە هەن و زۆربەى خانەوادە گوند نشینەکان تواناى دابینکردنى بژێوى ژیانیان نییە.”

وێنە:جەنەت ئەل فیردەوس 2020. پارێزگاى سەڵاحەدین

عەبدول کەریم حەسەن، لێژنەى ئاشتى نێوخۆیى شەرگات، گوتى: “لەکاتى دابەشکردنى پاکێجەکاندا لە سەڵاحەدین، چاومان بە خانەوادەیەک کەوت کە لە ژێر  سێبەرى خێوەتێکى کۆندا دەژیان. منداڵەکان، کە چوار کوڕ و دوو کچ بوون، باوکیان لەدەست دابوو بە هۆى ئەوەى پەیوەندى بە داعشەوە هەبوو و دایکیشیان نەیدەتوانى بژێوى ژیانیان دابین بکات. منداڵە گەورەکەیان نەخۆشى لوکیمیاى هەبوو و دەستى نەدەگەیشت بە چارەسەر.”

وێنە:جەنەت ئەل فیردەوس 2020 . پارێزگاى سەڵاحەدین

“دابەشکردنى خواردن و کەرەستەى پاککەرەوە زۆر پێویست بوو بۆ خیزانەکان لە نەینەوادا چونکە بەهۆى قەدەغەى هاتوچۆوە بێکارى زیادى کردبوو و نزیکەى 70% ى خەڵکەکەى ماوەى چەندین ساڵ بوو ئاوارەبوون و تازە گەڕابوونەوە و لە دۆخێکى پڕ هەژاریدا دەژیان." – نەشئەت سەدیق ئەل قەساب، بەڕێوەبەرى ناحیەى عەیازیە و ئەندامى کۆمیتەى ئاشتى نێوخۆیى تەلەعفەر لە پارێزگاى نەینەوا.

توانرا دابەشکردنى پاکێجەکانى خۆراک و پاککەرەوە، کە بە پاکێجەکانى پشتیوانى ژیان ناسراوە، بە هۆى ئەو دەستپێشخەرییە دەستکراوەیەى حکومەتى دانیمارک و ئەڵمانیاوە بە ئەنجام بگەیەنرێت. ڕێکخراوەکانى نێوکۆمەڵگا، لە نێویاندا ڕێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤى کوردستان و فەزا و ترپەى هیوا و جەنەت ئەل فیردەوس و کۆمەڵگاى پزیشکى عێراقى یەکگرتوو، هاریکار بوون لە دابەشکردنەکەدا. 

لە 2021 دا، لێژمەکانى ئاشتى نێوخۆیى  لەڕێگەى چەندین دەستپێشخەرى پشتیوانیکراو لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدا لە عێراق بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنى کۆمەڵگا دۆخ ناسکەکان.