بە یەکێتى سەردەکەوین: جیاوازى سەرکردە ئاینییەکان برەو بە پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى دەدەن لە عێراقدا

2021 January 18

چەندین ڕابەرى ئاینى خاوەن بیروباوەڕى جیاواز لە سەرانسەرى عێراقدا بەیەکەوە یادى فرەچەشنى عێراق دەکەنەوە و بەرو بە ئاستى دەدەن لە کۆمەلگاکانیاندا.

بە پشتیوانى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپ یدان لە عێراق، 87 ڕابەرى ئاینى لە هەولێر و بەغدا و ئەنباڕ و نەینەوا ئامادەى ڕاهێنانێکى ئۆنلاینى 8 ڕۆژى بوون کە هاوکات بوو لەگەڵ کۆتاییهێنان بە ئاستەنگەکان لە 2020 و ماوەیەکى جیهانى بەهیواى شتى باش لەم ساڵدا. شەش جۆر بیروباوەڕى ئاینى نوێنەرایەتییان هەبوو لە ڕاهێنانەکەدا کە بریتى بوون لە موسوڵمانى سونە و شیعە و مەسیحى و یەزیدى سائیبى مەندائى و زەردەشتى ویارسانى و بەهائى. 

محەمەد، موسوڵمان، ئیمام و خەتیب، ئەنباڕ 

کاتێک سەرکردە ئاینییەکان بەیەکەوە کاردەکەن، ئەمن و ئاسایشى کۆمەڵگاکانمان بەرەو باشتر دەڕوات. ڕۆڵى سەرکردە ئاینییەکان لە بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى و دەمارگیرى و برەودان بە یەکێتى و پێکەوەژیان لە نێو کۆمەڵگایەکدا گرینگە بۆ ئەوەى وڵاتێکى سەقامگیر و پارێزراومان هەبێت. 

ئارا، دیکۆن، ئەرمەنى کریستیان، بەغدا 

ئەو پەیامە سەرەکییەى بە خەڵکى دەڵێم ئەوەیە کە بە بێ مەرج یەکتریان خۆش بوێت، بۆئەوەى ڕاستى و دادپەروەرى بۆ خەڵکى بەرقەرار بێت، چونکە خودا بەو شێوەیەى خۆمان خۆشى دەوێین و توندڕەوى سوود بە هیچ کەسێک ناگەیەنێت. هەموومان هەما جۆر نان دەخۆین و هەمان ئاو دەخۆینەوە و هەمان هەوا هەڵدەمژین.

ماجد ، پێشنوێژ و گوتارخوێن، موسوڵمان، نەینەوا 

ئاین بانگەشەى یەکسانى و خۆشەویستى دەکات بۆ هەمووان و ڕق و کینە ڕەت دەکاتەوە. لەسەر ئەم بنەمایەش ڕۆڵى ئاین بریتى دەبێت لە خزمەتکردنى کۆمەڵگا بۆ دەستەبەرکردنى پێکەوەژیان و تێکەڵبوون لەگەڵ خەڵکانى تردا چونکە ئەمە بەشێکى گرینگى ژیانە.

سەركەوت، مامۆستاى ئاینى، موسوڵمان، هەولێر

هەموو مرۆڤەکان بەیەکسانى دروست کراون. هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئاینخوازە جیاوازەکاندا نیی و دەتوانین بەیەکەوە بوونمان هەبێت.

لەبارەى ڕاهێنانەکەوە

ڕاهێنانەکە وۆرکشۆپى لەخۆ گرتبوو لەبارەى بنیاتنانى ئاشتییەوە کە جەختیان لەسەر بەرەوپێشبردنى دیالۆگ و دەربڕینى داهێنەرانە و پێکەوەژیان لە سەروبەندى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنادا و ڕۆڵى ئافرەتانى عێراق لە بنیاتنانى ئاشتیدا. هەروەها یارمەتى سەرکردە ئاینییەکانى دا بۆ ئەوەى بتوانن زانیارى ورد لەبارەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە بۆ خەڵکى بڵاو بکەنەوە و لەگەڵیدا تواناى پێویست بۆ جێبەجێکردنى دەستپێشخەرى ئاشتى کۆمەڵگا زیاد بکەن.

تۆڕێکى پێکەوەژیان لە نێوان سەرکردە ئاینییە ڕاهێنراوەکاندا دروست دەکرێت بەمەبەستى برەودان بە دیالۆگ و بەیەکەوەژیان و قبوڵکردنى یەکتر لە نێو کۆمەڵگاکاندا بە هەماهەنگی لەگەڵ 24 کۆمەڵگاى ئاشتى پشتیوانیکراو لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ پەرەپێدان لەسەرانسەرى وڵاتدا.

بەرنامەى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق سوورە لەسەر بەرەوپێشبردنى خۆشگوزەرانى کۆمەڵگا و بنیاتنانى پێکەوەژیان لەڕێگەى برەودان بە ئاشتی و یەکتر قبوڵکردن لە نێوان ئاین و نەتەوە  جیاوازەکانەوە لە عێراقدا، سوپاس بۆ ئەو هاوکاریە دەستکراوەیەى حکومەتى دانیمارک.