بریکارەکانى گۆڕانکارى: بنیاتنانى ئاشتى لە عێراقدا

2021 February 24

وێنە: زەید، ئەندامێکى کۆمەڵەى لاوانە بۆ ئاشتى لە نەینەوا، لەمیانى گفتوگۆیەکى ڕێکخراودا

دڵنیاییدان لە بەشداریپێکردنى لاوان و ئافرەتان بنەمایەکى گرینگى بنیاتنانى کلتورى ئاشتییە بەتایبەتى لە عێراقدا، کە وڵاتێکە خاوەنى یەکێک لە لاوترین دانیشتوانەکانە لە جیهاندا.

لە میانى مانگى کانونى دووەم و شوباتى 2021 دا، ئەو کۆمەڵانەى ئافرەتان و لاوان بۆ ئاشتى لە شارى ئەنباڕ و نەینەوا و سەڵاحەدین و دیالەدا کە لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانلە عێراقەوە پشتیوانى دەکرێن، بەشدارییان لە کۆمەڵێک کۆبوونەوەدا کرد بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى ئەو دەستپێشخەریانەى جیاوازییەکى ئەرێنى لە کۆمەڵگاکانیاندا دروست دەکەن لەمساڵدا. لەمیانى ئەم کۆبوونەوانەدا ووزەیەکى زۆر بەدى دەکرا لەکاتێکدا لاوان و ئافرەتان گفتوگۆیان لەبارەى هیوا و ئامانجەکانى خۆیان دەکرد بۆ ساڵى 2021.

لە ساڵى 2020 دا، ئەو کۆمەڵانەى ئافرەتان و لاوان بۆ ئاشتى کە لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگتووەکان بۆپەرەپێدانەوە لە عێراق پشتیوانى دەکرێن27 دەستپێشخەرییان جێبەجێ کردووە و 11,000 کەس تیایدا سوودمەند بوون. دەستپیشخەرییەکان بریتى بوون لە جوانکارى کۆمەڵگاکانیان لە ڕێگەى هونەرەوە و یارمەتیدانى ئەو ئافرەتە پەراوێزخراوانەى سەرکردایەتى خێزان دەکەن و دابەشکردنى کەرەستەى خۆپارێزى کەسى لە کۆرۆنا و کەمپینێکى چڕى ئۆنلاین بۆ بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى نێو خێزان و دابەشکردنى ئاوى خواردنەوە بەسەر ئەو کۆمەڵگا هەژارانەى لە شوێنە دوورە دەستەکان دەژین و ئەو ئاوەى دەستیان پێى دەگات زۆر باش نییە و بەگەڕخستنى کەمپینێک لەسەر توندوتیژى خێزانى و پشتیوانى دەروونى و بەرهەمهێنانى کۆمەڵێک ڤیدیۆى پەیوەندیدار بە بنیاتنانى ئاشتییەوە لە نێوان کەسەکاندا.

لە وێنەکەدا:کۆمەڵەى لاوانى ئەنباڕ بۆ ئاشتى دەستکێش و دەمامک دەبەخشنەوە بۆ پاراستنى ئەندامانى کۆمەڵگا لە ڤابرۆسى کۆرۆنا.

محەمەد، کۆمەڵەى لاوانى دیالە بۆ ئاشتى، گوتى: “لە ساڵى 2020 دا، دەستپێشخەرییەکى دڵخوازى من کارکردنمان بوو بۆ نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەیەک بوو لە دیالە لە ڕێگەى بۆیەکردن و کارى دەستییەوە. زۆر مانادار و کاریگەربوو بۆ کۆمەڵگاکە و قوتابیەکانى دڵخۆش کرد.”

وێنە:لاوان لەمیانى گفتوگۆدا

لەساڵى 2021 دا، کۆمەڵەکان زیاتر لە 50 دەستپێشخەرى ئەنجام دەدەن و بەمەبش ئەو کاریگەرییەى لە 2020 دا هەیانبوو دوو ئەوەندە بەرز دەکەنەوە. کۆمەکى کۆمەڵەکانى ئافرەتان و لاوان بۆ ئاشتى لە لایەن حکومەتى دانیمارکەوە دابین کراوە لە لایەن یان پێروز پۆڵسنەوە لە میانى کۆبوونەوەیەکدا لە 17 ى شوباتى 2021 دا نوێنەرایتى کرا کاتێک ئەندامانى گشت کۆمەڵەکان لە شارى هەولێر لە عێراق کۆبوونەوە. بەڕێز پێروز پۆڵسن گوێى لە نوێنەران گرت لەبارەى کاریگەرى دەستپێشخەرییەکانى پێشوویان و ئەو بەربەستانەى ڕووبەڕوویان بووەوە و ئاواتەکانیانەوە کاتێک بەرچاوڕوونییان لەبارەى خولیاى داهاتووى خۆیان خستە ڕوو.

“خەڵکى دانیمارک زۆر بەپەرۆشن بەرامبەر بەو وزە و دیدگایەى لاوان هەیانە بۆ بنیاتنانى عێراقێکى بەهێزتر.” – یان پێروز پۆڵسن، ڕاوێژکارى پێشکەوتووى بوارى سەقامگیرکردن (عێراق)، وەزارەتى دەرەوەى دانیمارک.

وێنە: پان پێروز پۆڵسن و نوێنەرانى کۆمەڵەکانى ئافرەتان و لاوان بۆ ئاشتى

کۆمەڵەکانى ئافرەتان و لاوان بۆ ئاشتى لەڕێگەى پڕۆژەى ئاشتەواییەوە هەماهەنگ دەکرین کە بەشێکە لە بەرنامەى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا.