سەرکردە ئاینییەکان لە عێراقدا یادى هەفتەى پێکەوەژیانى جیهانى ئاینەکان دەکەنەوە

2021 February 23

وەک وڵاتێکى فرە نەژاد، عێراق ماڵى چەندین سیستەمى جیاجیاى بیروباوەڕە و ئەمەش وادەکات کە ببێت بە خاوەنى پێکهاتەیەکى کۆمەڵایەتى زەنگینى فەرەئاین.

بەمەبەستى یادکردنەوەى هەفتەى پێکەوەژیانى جیهانى ئاینەکان، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق هاوبەشى لەگەڵ وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى لە کوردستانى عیراقدا پێکهێناوە، بۆ سازدانى بۆنەیەکى نیو ڕۆژى بۆ زیاتر لە 50 سەرکردەى ئاینى جیاجیا لە نێویاندا موسوڵمان و کریستیان و جولەکە و زەردەشتى و بەهایى و سائیبەى مەندائى و یەزیدى و کاکەیى هەن.

هەشت نوینەر لە ئاینى جیاواز گفتوگۆیان لەبارەى ڕێگاکانى بنیاتنانى کۆمەڵگاى بەهێزتر و یەکگرتووتر کرد لە عێراقدا کر و تیشکیان خستە سەر ڕۆڵى سەرکردە ئاینییەکان لە پێکەوەژیان و یەکگرتوویى کۆمەڵگا و جەختیان خستە سەر گێڕانەوەى متمانە لە نیوان کۆمەڵگا جیاجیاکان.

ئەمیر عوسمان، بەڕێوەبەرى پێکەوەژیانى کارو بارى ئاینى لە وەزارتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى، گوتى: "زۆر دڵخۆشم کە ئیمڕۆ لێرەم و پێموایە ئەم جۆرە بۆنانە بۆچوونى ئەرێنى لەنێو خەڵکی خاوەن ئاینى جیاوازدا بڵاو دەکاتەوە بەتایبەتى لە هەفتەى جیهانى پێکەوەژیانى ئاینىدا. ئەم بۆنانە دەبنە هۆى بەرقەراربوونى ئاشتى و وەک ئەندامێکى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى ئامادەم هەموو ساڵێک پشتیوانى ئەم بۆنەیە بکەم."

فایزە مەندائی سائیبى : "پەرۆشیم بۆ بڵاوکردنەوەى خۆشەویستى لەنێو کۆمەڵگادا هانیدام ببم بە ڕابەرێکى ئاینى. کارم بۆ زاڵبوون کردووە بەسەر بەربەستەکاندا بە ڕێکخستنى گفتوگۆ لە ڕێگەىپەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و هاندانى ئافرەتانەوە بۆ کارکردن لەو بوارە جیاجیایانەى دەتوانن تیایاندا ووزە ئەرێنییەکانیان بەگەڕ بخەن."

"زۆر دڵخۆشم بە ئامادەبوونم لەم بۆنەیەدا ئمڕۆ و پێشنیار دەکەم بۆنەى لەم جۆرە بۆ تەمەنە جیاجیاکانیش ڕێک بخەن لە باخچەى ساوایانەوە تاکو زانکۆکان بەتایبەتى بۆ هەرزەکاران کە زۆر گرینگە ڕێز لە نێوان ئاینە جیاوازەکان ڕوون بکریتەوە."

– شێرکۆ، کۆمەڵگاى جولەکە

بۆنە نیو ڕۆژییەکە بەشێک بوو لە پڕۆژەیەک کە لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە عێراق لە مانگى کانونى یەکەمى 2020 دا خرابووە گەڕ بۆ بەرەوپێشبردنى تواناى ڕابەرە ئاینییەکان لە هەولێر و بەغدا و ئەنباڕ و نەینەوا و بە جەختکردنەوە سەر بەرەوپێشبردنى دیالۆگ و دەربڕینى داهێنەرانە و بنیاتنانى ئاشتى و پێکەوەژیان بەتایبەتى لە میانى پەتاىی ڤایرۆسى کۆرۆنادا. بەرنامەى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پابەندە بە بەرەوپێشبردنى دۆخى گوزەرانى کۆمەڵگا و بنیاتنانى پێکەوەژیان لە ڕێگەى برەودان بە ئاشتى و یەکگتر قبوڵکر\ن لە نێوان هەڵگرانى ئاینە جیاوازەکان و نەتەوەکاندا لە عێراق و سوپاس بۆ پشتیوانى هەردوو وڵاتى ئەڵمانیاو دانیمارک.