وشەیەک لە دایکمانەوە

2021 March 21

 

بۆ ئاهەنگگێران بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی دایكان لە وڵاتە عەرەبیەكاندا، پرسیارمان لە فەرمانبەرانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان كرد لە عێراق دەربارەی باشترین ئامۆژگاری كە لەلایەن دایكانەوە وەریان گرتووە – یان چ ئامۆژگاریەكی منداڵەكانیان كردووە.

 

رۆژی جیهانی دایكانتان پیرۆز بێت.

 

 

ئەیوب و دایكی جەمیلە، عێراق

"پارە لە شتێكدا خەرج مەكە كە پێویستیت پێی نیە" ئامۆژگارى بەردەوامى دایکمە.

 

 

دایكی تاپەی ونۆباوكۆ، یابان

"پێویست ناکات پەلە بكەیت. من هەمیشە بڕوام بە بڕیارەكانتە و پشتیوانیت لێ دەكەم"

"كاتێك منداڵ بووم، ئاستەنگیەكم بۆ دروست بوو و نەم توانی بڕۆم بۆ قوتابخانە. ودایكم چاوەڕێی ئەوەی لێكردم كە خۆم بتوانم چارەسەرێك بۆ كێشەكەم بدۆزمەوە"

كە هەستی لە ناخی دڵەوە بۆ من دەرخست توانای پێدام بتوانم بەسەر كێشەكانمدا زاڵبم.

دیە و كچەكانی، نۆف و حەیات، ئوردن

پرسیارم لە كچەكانم كرد كە باشترین ئامۆژگاری چیبووە كە پێم داون. كچە گەورەكەم، نۆف، گوتی:

پێت گوتم كە بەخشەر بم و بە بێ ئەوەی چاوەڕێ هیچ شتێك بكەم لەبەرامبەریدا! پاداشت لای خودای باڵادەستە

و كچە بچووکەكەم، حەیات، گوتی: دڵی شكاو چاك بكەرەوە و خۆشی لەشتە بچووكەكانی ژیان وەربگرە.

مازن لە گێڕانەوەى گوتەکانى دایکیدا، لوبنان

باشترین ئامۆژگاری كە دایكم پێشكەشی كردووەم بریتی بووە لەو گوتەیەك كە حەزرەتی مەسیح گوتویەتی:

"هەروەك ئەوەی خۆشم دەوێن، ئێوەش بەهەمان شێوە یەكتریتان خۆش بوێ و لە یەكتری ببورن وەكو ئەوەی كە چۆن خودا لە ئێوە دەبورێت."

زۆر سوپاسی ئەو بیرۆكە جوانە دەكەم.

مریەم و دایكی، كەنەدا

زۆربەی کات دایكم دەڵێت، " لە خۆت دڵنیابە، پێش ئەوەی خۆت وێران بكەیت

ئەمەیان ئەو ڕێگایەیە كە گرتوویەتیە بەر بۆ ئەوەی بتوانین وێنە گەورەكە ببینین.

ئەو پێمان دەڵێت (بە منداڵەكانی ) كە جەخت بخەینەسەر شتە گرنگەكان و كێشە بچووكەكان پشت گوێ بخەین كە لە كۆتاییدا شتێكی گرنگ نین.

شەزا و كچەكەی، حەنین، عێراق

دايكم ئامۆژگاریمان ناكات بەڵكو فەرمانمان پێدەکات و

پێویستە ئێمەش پابەندبین پێیانەوە!

ئەوەى سەیرە بەلای منەوە ئەوەیە كە ڕاستە من تەمەنم پەنجا ساڵانە و ئافرەتێكم لەڕووی داراییەوە سەربەخۆم، كاتێك شتێك بۆ دایكم دەكڕم چارەكی نرخە ڕاستەقینەکەی پێدڵێم و ئەویش هەمیشە پێم دەڵێت ئۆۆۆ، زۆر گرانە! " كاتێكیش پرسیارم لە كچەكەم، حەنین، كرد كە باشترین ئامۆژگاری چی بووە كە پێم گووتوە، گوتی: “دایكم ئافرەتێكە کردارى هەیە نەک گوتە”!

مرینالینی و دایكی، هیندستان

ئامۆگاری دایكم بۆ من زۆر سادەیە: "لە بیرمەكە كە هەناسە بدەیت و ئاگاداری خۆت بیت."

فای و دایكی جارمین، ئوستوڕالیا

وەكو هەموو دایكێكی باش لە عێراقدا، باشترین ئامۆژگاری دایكم بریتی بووە لەوەى كە " هەرگیز بێ خواردن نەبیت!! "

سوها و دایكی خەولە، سوریا

باشترين ئامۆژگاری دایكم بۆ من: "بڕوات بە خۆت بێت، بڕوا بە خەونەكانت بكە، بە دەم هەستەكانتەوە بڕۆ و مەهێلە هیچ كەسێك جۆش و خرۆشى ناخت دابمرکێنێتەوە."

عەلی و دایكی عەنوود، عێراق

دایكم بەردەوام پێم دەڵێت:"باشترین كارت بریتیە لە  یارمەتی دانی خەڵكی. پێویستە یارمەتی خەڵكى بدیت و لە هەموو بارودۆخێکدا ئاگاداریان بیت."