ئافرەتانى ئەهوار، ترپەى دڵن بۆ ئەهوار لە عێراقدا

2021 March 8

سەرەڕاى ئەم دۆخە سەختە و ئەو ئاڵنگارییانەى دانیشتوانى زۆنگاوەکان بەدەستیانەوە دەناڵێنن لە هەژارى و نەبوونى خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانى وەک ئاوى خواردنەوە و نەبوونى کارەبا و کەمى خزمەتگوزارییە تەندروستى و پەروەردەییەکان، گۆڕانى کەشوهەوا لەو ناوچانەشدا بووەتە هەڕەشەیەکى تر و ئاستەنگەکانى دوو ئەوەندە بۆ سەر ژیانى دانیشتوانەکە و بژێوى ژیانیان زیاد کردووە.

ئاو ئافرەتانەى لە کۆمەڵگاى زۆنگاوەکاندا دەژین لە ڕووى کارکردنى ڕۆژانە و پەرەپێدانى خێزانییەوە جیاوازن لەگەڵ ئافرەتانى گوندنشین و شار نشینەوە بەشێوەیەک کە ئافرەتانى زۆنگاوەکان وەک پیاوان هاریکارە لە چوون بۆ زۆنگاوەکان بە شێوەیەکى ڕۆژان بۆ بڕینەوەى قامیش و کۆکردنەوەى و بەکارهێنانى وەک خۆراک بۆ گامێشەکانیان هەروەک چۆن شیر و بەروبوومە شیرەمەنییەکان لە گامێش و بەخێوکردنى ئاژەڵ بەرهەم دەهێنین سەرەڕاى پەروەردەکردنى منداڵ و گرینگیدان بە کاروبارى خانەوادەکانیان. شایانى باسە، کارى ڕۆژانەى ئافرەتانى دانیشتووى زۆنگاوەکان زۆر قورسە لەکاتێکدا کەشوهەواى عێراق زۆر سەختە بەشێوەیەک زۆر گەرم و وشکە لە هاویندا و سار د و باراناوییە لە زستاندا و بە هەڵکشانى کاریگەرییە نەرێنییەکانى گۆڕانى کەشوهەواش ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە ئافرەتانى زۆنگاوەکان یەکەم چینن کە بەدەست کەمى ئاوەوە دەداڵێنن کە بەهۆى گۆڕانى کەشوهەوا و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماوە دێتە کایەوە، چونکە وشکە ساڵى کاریگەرى نەرێنى بەسەر ئەو گامێشانەوە دەبێت کە بەخێویان دەکەن و لە ئەنجامدا ناچار دەبن بە شوێن سەرچاوەى دوورتردا بگەڕێن بۆ دابینکردنى ئاو بۆیان. شایانى باسە کە گامێشى زۆنگاوەکان گیاندارى زۆر هەستیارن بەرامبەر خراپى جۆرى ئاو و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما، هەر لەمەبر ئەمەشە کە دانیشتوانى زۆنگاوەکان ناچاردەبن بەپەلە شوێنەکانیان جێبهێڵن کاتێک کواڵیتى ئاو بەهۆى کەم بوونیەوە و بەرزبوونەوەى پلەى گەرما خراپ دەبێت. بە پێى سەرچاوەکان، پەیوەندى نێوان ئافرەتانى دانیشتووى زۆنگاوەکان و گامێش پەیوەندییەکى دێرینە و بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و ئەستەمە دانیشتوانى زۆنگاوەکان بە بێ گامێش بژین و بوونى ئەو گیاندارەش سەرچاوەى پەیوەندییانە بەو زەویانەوە.

دایکى قاسم، دانیشتووى زۆنگاوى حوێزە و دایکى 11 منداڵە، دەڵێت: “ بۆ بژێوى ژیانمان پشت بە بەخێوکردنى گامێش و فرۆشتنى شیر و بەرهەمەکانى دەبەستێت و ئەو گیاندارانەى بەخێویان دەکەین لە ئاوى زۆنگاوەکان دەخۆنەوە و ئەگەر وشک بن ناچار دەبین لە شوێنى تر ئاو پەیدا بکەین کە ڕەنگە دوور بن. “

ئەو وشکەساڵییەى لە چەند ساڵى ڕابردوودا ڕوویدا کاریگەرییەکى وێرانکەرى بەسەر کشتوکاڵى نێوخۆیى و سامانى ئاژەڵ هەبوو لە زۆنگاوەکاندا بە شێوەیەک پیاوان ناچار بوون کۆمەڵگا و پیشەکانیان لە زۆنگاوەکان جێبهێڵن و لە ناوچە شارنشینەکاندا بەشوێن سەرچاوەى بژێوى باشتردا بگەڕێن و ئەمەش دەبێتە لێکترازانى خێزانەکان و کۆمەڵگاکان بە شێوەیەکى گشتى.

دایکى عیسا کە لەگەڵ ١١ منداڵەکەیدا لە خانوویەکى بچووکى لە قوڕ و قامیش دروستکراودادەژى لە زۆنگاوى حوێزە ، لە پێناسکردنى کاریگەرییە خراپەکانى وشکەساڵى و گۆڕانى کەشوهەوادە دەڵێت: “کاتێک زۆنگاوەکان وشک دەبن خەریکە لە برسا بمرین. وشکى مرۆڤ و گیانداران بەیەکەوە لەناو دەبات لە زۆنگاوەکاندا.”

هەروەها دەڵێت: “پیاوان زۆنگاوەکان بەرەو شارەکان جێدەهێڵن بۆ گەڕان بەشوێن کاردا لە ڕێزەکانى پۆلیس و سوپادا و خانەوادەکانیان لەپاش خۆیاندا لە هەژارى و برسێتیداجێدەهێڵن، ئەمەش وامان لێدەکات بەرپرسیارێتى گەورەتر بۆ ژیاندنى خانەوادەکانمان لەئەستۆ بگرین.”

زۆنگاوەکان خزمەتگوزارییەکى زۆرى سروشتى پێشکەش بە دانیشتوانە نێوخۆییەکە دەکەن و بە سەرچاوەیەکى گرینگى گەشتوگوزارى ژینگەیى هەژماردەکرێن بەهۆى ئەو تایبەتمەندییانەى هەیەتى لە ڕووى کەلەپورى کلتورییەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى سۆمەرییەکان و سروشتێکى فرەبایۆلۆجى دەولڵەمەندیان هەیە. لەئەگەرى بووژانەوەیدا لە دابینکردنى کار بۆ لاوان و ئافرەتانى دۆخ ناسک و بەرکەوتووى مەترسیەکانى گۆڕانى کەشوهەوادا دەبێتە هۆى فەراهەمبوونى گەشتوگوزارى ژینگەیى، هەروەهاجۆرە یەکسانییەک لەنێوان هەردوو ڕەگەزدا دروست دەکات و چاڵاکییەکانى گەشتوگوزارى ژینگەیى ڕێگە لەو کۆچکردنە دەگرێت کە بە هۆى گۆڕانى کەشوهەواوە دروست دەبێت و ئاسایش بۆ دانیشتوانەکە فەراهەم دەکات.

گەشتوگوزارى ژینگەیى کار لەسەر هاندانى ئافرەتان دەدات بۆ ئەنجامدانى ئەو کارانەى ئەو ناوچانە پێیان ناسراون و هاریکار دەبێت لە باشترکردنى بوارى ئابوورى خێزانەکانیان. هەروەها ئافرەتانى زۆنگاوەکان کار لە پیشەسازى دەستى دروستکردنى کارە کەلەپورییەکاندا دەکەن بەو هیوایەى کڕیار بۆ بەرهەمەکانیان پەیدا بکەن تاکو لەڕێگەیەوە پارەیان دەست بکەوێت بۆ خانەوادەکانیان.

سەرەڕاى گشت ئەو ئاڵنگاری و دۆخە سەختەى ژیان كە ئافرەتانى زۆنگاوەکان ڕووبەڕووى دەبنەوە، ئافرەتانى زۆنگاوەکان سەربەرزن و پێویستى خانەوادەکانیان دابین دەکەن و وەک نموونەیەکن بۆ چاو لێکردن و لێیانەوە فێرى خۆگرى و خۆڕاگرى دەبین بەرامبەر بە دۆخە ئاستەمەکاندا.

لە هەوڵیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا لە عێراقدا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە هاوبەشى لەگەڵ وەزارەتى تەندروستى و ژینگە لە عێراقدا، بە هەماهەنگى لەگەڵ پارێزگاى میساندا لە پڕۆژەى پشتیوانیکردنى دانیشتوانى زۆنگاوەکانى حوێزە، ئەمەش بەپشتگیری نوسینگەی هەرێمی وڵاتە عەرەبییەكان و بە کۆمەکى ئاژانسى سویدى بۆ هەماهەنگی و پەرەپێدانى نێودەوڵەتى.

ئەم پڕۆژە نیشتیمانییە ئامانجیەتى پشتیوانى کۆمەڵگاکانى زۆنگاوەکان بکات بۆئەوەى بتوانن خۆڕاگربن بەرامبەر ئەو مەترسییانەى لە ئەنجامى گۆڕانى کەشوهەواوە دروست دەبن و دەبنە هۆى وێرانکارى کەشوهەوا وەک وشکەساڵى یەک لەدواى یەک کە هەڕەشەیەکى زیاتر بۆ سەر دانیشتوانەکە دروست دەکات و دەبیتە هۆى بەرزبوونەوەى ڕێژەى هەژارى و کۆچى دانیشتوان بەهۆى کەمى ئاو و تێکچوونى سیستەمى ژینگەیى کە کار لەسەر فەراهەمبوونى بژێوى دەکات.

ئەم پڕۆژەیە چارەسەرى داهێنەرانە دەخاتە بەردەست بەمەبەستى دڵنیاییدان لە فەراهەمبوونى ئاوى خواردنەوە بەمەبەستى ئاوەدانکردنەوەى کۆمەڵگاکانى زۆنگاوەکانى حوێزە لەو ناوچانەى زۆرترین مەترسییان لەسەرە لە ڕێگەى دابینکردنى وێستگەى چارەسەرکردنى ئاو کە بە وزەى خۆر کار دەکات.

هەروەها پڕۆژەکە کار لەسەر سەرچاوەکانى بژێوى دەکات لەڕێگەى پەرەپێدانى گەشتوگوزارى ژینگەیی و فەراهەمکردنى دەرفەتى کار بۆ ئافرەتان و لاوان و ئەمەش دەبێتە پشتیوانییەک بۆ گەشتوگوزارى ژینگەیى و هەمەڕەنگى لەنێو خێزاندا و فەراهەمبوونى دەرفەتى بژێوى زیاتر بۆ کۆمەڵگا نێوخۆییەکان بەمەبەستى بەرزکردنەوەى توانایان لە خۆڕاگرى و سنوردارکردنى دیاردەى کۆچکردن.