هاتنەدەنگ بۆ فرەچەشنى: بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق سەکۆى ڕۆژنامەوانى هاوڵاتیان ڕادەگەیەنێت

2021 March 18

گەیاندنى دەنگى لاوان لەبارەى بابەتەکانى بنیاتنانى ئاشتى و ئاشتەواییەوە کلیلى سەرەکى دروستکردنى ناسنامەیەکى نیشتیمانى بەهێز و یەکگرتووە لە عێراقدا. لە کانونى یەکەمى 2020 دا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق هەستا بە ڕاگەیاندنى پڕۆژەى ڕۆژنامەوانى هاوڵاتیانى ڕاگەیاند بە مەبەستى هاندان و بنیاتنانى توانستى 120 ڕۆژنامەوانى لاوى عێراقى و بلۆگەر و چاڵاکوانى بوارى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. بە جەخت خستنە سەر بابەتى وەک ڕاپۆرتکردنى هەستیاریەکانى جەنگ و ئەو گوتارانەى ڕق و کینە بڵاو دەکەنەوە. ڕێکخراوى تەمموز بۆ پەرەپێدانى کۆمەڵایەتى و ناوەندى سەبەق بۆ پەرەپێدانى میدیایى هەستان بە ڕێکخستنى وانەکان بۆ بەشداربووان. سەکۆى  “فرەچەشنى” (یاخود “تنوع” بە عەرەبى) لەو ماوەیەى دواییدا ڕاگەیەنرابوو بۆ بڵاوکردنەوەى ئەو چیرۆک و وێنە و ڤیدیۆیانەیان کە پەیوەندىیان بە بنیاتنانى ئاشتى و پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى هەبوو لە عێراقدا.

سەیفى تەمەن 29 ساڵ قوتابى بەشى میدیایە لە پارێزگاى نەجەف چیرۆکى خۆیمان بۆ دەگێڕێتەوە.

لە منداڵییەوە ویستوومە ببم بە ڕۆژنامەوانێکى پیشەگەر و سەربەخۆ و ڕاستییەکان بە بێ چەواشەکارى بگوازمەوە.

لەڕێگاى یاداشتکردنى ڕووداوەکانى نەجەفەوە فێرى ئەم جۆرە نوسینە بووم و پاشان فراوان بوو بۆ ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و ماڵپەڕەکانى تۆڕە کۆمەلایەتییەکان. لە ئێستادا لەبوارى ڕادیۆ و تەلەفزیۆندا دەخوێنم.

لەڕێگاى یاداشتکردنى ڕووداوەکانى نەجەفەوە فێرى ئەم جۆرە نوسینە بووم و پاشان فراوان بوو بۆ ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و ماڵپەڕەکانى تۆڕە کۆمەلایەتییەکان. لە ئێستادا لەبوارى ڕادیۆ و تەلەفزیۆندا دەخوێنم.

لەماوەى چەند مانگى ڕابردوودا، بەشداریم لە ڕاهێنانێکدا کرد لەبارەى ڕۆژنامەوانى هاوڵاتیان و پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى کە لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە پشتیوانى کرابوو. لەمیانى خولەکەدا، توانیم پەیوەندى لەگەڵ کۆمەڵێک ئافرەت و پیاو لە پارێزگا جیاجیاکاندا لە سەرانسەرى عێراقدا دروست بکەم کە پسپۆرن لە بوارى میدیا و لە نێویاندا ستوون نوس و چاڵاکوانى بوارى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەبوون. ئەو ڕاهێنانە هاریکاری کردم بەهرەکانم لە بوارى وێنەگرتن پێشبخەم و هانیدام بابەتى میدیایى بەرهەم بهێنم و لەگەڵێدا نۆ چیرۆکى ڤیدیۆیىم لە ماوەى مانگێکدا بەرهەم هینا. هەروەها فێرى نوسینى کورتەچیرۆکى میدیای يە چۆنیەتى ڕێکخستن و بەرهەمهێنانى چیرۆک بووم بۆ بڵاوکردنەوەى یاداشتێک. چوار چیرۆکى وێنەیى میدیاییم بۆ سەکۆى میدیایى فرەچەشنى دروست کرد کە سەکۆیەکى ناوازەیە بۆ عێراق و سەکۆیەک بە قوتابیانى بوارى میدیا و ڕۆژنامەوانان دەدات لە عێراقدا.

بە بۆچوونى من میدیاى هاوڵاتیان ڕۆڵێکى گرینگى لە بنیاتنانى ئاشتیدا هەیە، بەتایبەتى لە کاتێکدا ئەو چیرۆکانە دەگەنە بەردەستى گشت عێراقییەکان. ڕۆژنتامەوانى دەتوانێت ڕۆڵێکى بەهێز بگێڕێت لە پەروەردەکردنى کۆمەڵگادا ئەگەر بە شێوەیەکى دوور لە ئەجێنداى سیاسى تایبەتمەند و مەزهەبگەرایى.

لە ئێستادا پلان بۆ نوسینى بابەتى بنیاتنانى ئاشتى دادەڕێژم، چیرۆکى قوڵ لەبارەى پێکەوەژیانى ئاشتیانە و ڕەتکردنەوەى توندوتیژى و گوتارى ڕق ئامێز و لە لێکۆڵینەوەکانمدا بەردەوام دەبم لە سەر سەرچاوەکانى ڕۆژنامەگەرى هاوڵاتیان. جەخت دەخەمە سەر ئەو بابەتانە لە میانى خوێندنى ماستەرەکەمدا و پلان بۆ دانانى ستۆدیۆیەک لە ماڵەوە دادەنێم بۆ گرتنى وێنەى ڤیدیۆیى و فێرکردنى هاوەڵەکانم بۆ چۆنیەتى دروستکردنى چیرۆکى ڕۆژنامەوانى وێنەیى لەبارەى کۆمەڵگاکانیانەوە.

پڕۆژەى ڕاهێنانى ڕۆژنامەوانى هاوڵاتیان، بە سوپاسەوە، بەهۆى ئەو پشتیوانییە دەستکراوەیەى حکومەتى دانیمارک هاتە بوون، وەک بەشێک لە پڕۆژەى ئاشتەوایى سەرانسەرى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا.

بۆ بینینى کارەکانى سەیف سەردانى ئەمانە بکە:

تكایە سەردانی سەكۆی ئۆنڵاینی فرەچەشنی بكە بۆ ئاشنا بوون بەكارەكانی سەیف و وەرگرتنی دواین زانیاری لە فەیسبوك و یوتیوب و تێلگرام و ئینستاگرام.