لە سەڵاحەدین و ئەنباڕ: پاش خاوێنکردنەوەى زەوییەکان لە مین، کارى نۆژەنکردنەوە دەستپیدەکات

2021 April 4

لە ڕۆژى جیهانى هۆشیارى میندا، با بەیەکەوە چاوێک بە گرینگى سنوردارکردنى تەنە تەقیوەکان بخشێنینەوە کە کارى لابردنى داروبەردى ڕووخاو و دووبارە بنیاتنانەوەى ژێرخانى ئابوورى پەک خستووە کە عێراق لە میانى جەنگى داعشدا لەدەستیداوە. زیاتر بخوێنەوە.  

پاش تێپەڕبوونى پێنج سال بەسەر ئازادکردنى عێراقدا لە دەستى داعش، دووبارە پێشکەوتنێکى بەرچاو لە ڕیگەى پەرەپیدانەوە بەدەستهاتووە و ئەمەش لەڕێگەى دووبارە شیاندنەوەى خانوو و دامەزراوەکان و دانانى بناغەی سەقامگیرییەوە. سەرەڕاى گشت ئەو هەوڵانە، تاکو ئێستا مەترسییەکانى لابردنى داروبەردى ڕووخاە بەشێوەیەکى پاریزراو بەردەوامى هەیە و ئەمەش بەهۆى مەترسى تەقەمەنییەکانەوەیە. تاکو ئیستاش لەپێناو دڵنیاییدان لە گەڕانەوەى عێراقییەکان بۆ زێدى خۆیان بە شێوەیەکى سەلامەت، پێویستە کارێکى زۆر لەسەر سەقامگیرى ئەنجام بدرێت. 

لە ڕێگەى بەرنامەى گێڕانەوەى سەقامگیرى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە سەڵاحەدین، دووبارە قوتابخانە و خانووەکان ژێرخانە گشتییەکان شیاندرانەوە لەڕیگەى لابردنى مینەوە  لەسەرەتادا بەشیوەیەکى کاریگەر. لەگەڵ ئەوەشدا تاکو ئێستا لەزۆر شوێندا ئاستەنگ هەیە وەک بێجى کە مەترسىیەکى زۆرى تەقەمەنییەکانى تیدایە. 

سەرەڕاى ئەو ئاستەنگانەش، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەردەوامە لە کارکردن لە بێجیدا بەهۆى ئەو هاوبەشییەى هەیەتى لەگەڵ دەسەڵاتە نیوخۆییە تایبەتمەندەکان و هالۆ ترەست و ڕێکخراوى هاریکارى خەڵکى نەرویجى کە بەشێوەیەکى چاڵاک کارى هەماهەنگى لابردنى مەترسی تەقەمەنییەکان دەکات لە شوێنى پڕۆژەکانى بەرنامەى گێڕانەوەى سەقامگیرى بۆ ناوچە ئازادکراوەکان، بە هاوبەشى لەگەل نوسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارى میندا. 

لەم دواییە کارى نۆژەنکردنەوەى هەریەکە کۆگاى پێداویستییەکانى قوتابخانە و وێستگەى کێڵگە بۆ چارەسەرکردنى ئاوى بێجى پاش لابردنى تەقەمەنییەکان و تەنە مەترسیدارەکانى تر لە شوێنەکەدا. پێویستە ناوچەکە لە مەترسى تەقەمەنییەکان پاکبکرێتەوە بەر لە دەستپێکى کارى نۆژەنکردنەوە و شیاندنەوە. 

کۆگاى کەرەستەى قوتابخانەى لە بێجى، سەڵاحەدین، بەر لە لابردنى تەقەمەنییەکان و شیاندنەوە لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە

خاوێنکردنەوەى ناوچەکە، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کارى شیاندنەوەى کۆگاى کەرەستەى قوتابخانەى لە بێجى، سەڵاحەدین، ئەنجامدا.

بەم شێوەیە، تیمێکى تایبەتمەند لە بەشى پۆلیسى بێجى هەستان بە لەناوبردنى تەقەمەنییەکان و پشکنینێکى نا تەکنیکى و شوێنى کۆگاى پێداویستییەکانى قوتابخانەى لە بێجى و سەڵاحەدین خاوێن کردەوە بەمەبەستى هاریکاریکردنى تیمى بەرنامەى گێڕانەوەى سەقامگیرى بۆ ناوچە ئازادکراوەکان بۆئەوەى کارى شیاندنەوەى تەواو بکەن و ئەمەش لە ئەنجامدا پشتیوانى ٤٠ هەزار کەس دەکات.  

شوێنى وێستگەى کێڵگە لە بێجى، سەڵاحەدین، بەر لە لابردنى تەقەمەنییەکان و شیاندنەوە

هاڵۆ ترەست، کە ڕێکخراوێکى مرۆییە بۆ کاروبارى مین، ناوچەى وێستگەى کێڵگەى بۆ چارەسەرکردنى ئاو لە بێجى، سەڵاحەدین، خاوێن کردەوە.

وێستگەى کێڵگە پاش شیاندنەوەى لە بێجى، سەڵاحەدین. 

هەروەها کارى نۆژەنکردنەوەى وێستگەى کێڵگە بۆ چارەسەرکردنى ئاو لە بێجى تەواو بوو، کە بەشێوەیەکى بەرچاو لە کاتى ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داعشدا وێران ببوو. بەپشتیوانى هاڵۆ ترەست، کە ڕێکخراوێکى مرۆیی تایبەتمەندە بە کاروبارى مین، ناوچەکە لە مین پاککرایەوە بۆئەوەى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بتوانێت خزمەتگوزارى ئاو بۆ ١٢٠٠٠ کەس بگێڕێتەوە کە لەو ناوچەیەدا دەژین.  

  • ناوەندى ئەل شەت بۆ چاودێرى تەندروستى سەرەتایى لە بێجى بەر لە خاوێنکردنەوە و دەستپێکى بنیاتنانەوە لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە

  • کە خاوێنکردنەوەکە تەواو بوو، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەرەوپێشچوونى بە خۆیەوە بینى لە کارەکانى بنیاتنانەوەى ناوەندى
    چاودێرى تەندروستى سەرەتایى لە ئەل شەت لە بێجى 

    هەروەها کارى بنیاتنانەوەى ناوەندى شەت بۆ تەندروستى سەرەتایى لە بێجى بەڕێوە دەچێت، پاش ئەوەى کارى لابردنى تەقەمەنییەکان بە شیوەیەکى سەرکەوتووانە ئەنجام درا. هەر بە تەواوبوونى پڕۆژەکە، ٢٠٠٠٠ کەس تواناى دەستەبەرکردنى خزمەتگوزارییەکى باشترى تەندروستییان دەبێت.

    • پاش خاوێنکردنەوەى شوێنەکە، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەرەوپێشچوونى بە خۆیەوە بینى لە کارەکانى بنیاتنانەوەى ناوەندى
      چاودێرى تەندروستى سەرەتایى لقى ئەل بو عەلى ئەل جاسم لە ڕومادى، ئەنباڕ

    • پردى فۆکانى لە رومادى، پاش خاوێنکردنەوەى لە تەقەمەنى، لەژێر نۆژەنکردنەوەدایە. 

    هەرچى پاریزگاى ئەنباڕە، کارى شیاندنەوەى ناوەندى ئەل بو عەلى ئەل جاسم بۆ چاودێرى تەندروستى گشتى و پردى ئەل فۆکانى لە ڕومادى بەشیوەیەکى جێگیر بەرێوەدەچێت پاش ئەوەى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە هاوبەشى لەگەڵ ڕێکخراوى نەروەجى بۆ هاریکارى خەڵکدا، کە پشکنینێکى نا تەکنیکییان ئەنجامدا و دڵنیابوون لەوەى ناوچەکە لە مین پاککراوەتەوە. بەتەواوبوونى کارەکان، ئەم دامەزراوانە خزمەت بە زیاتر لە ١٠٠٠٠ کەس دەکەن بۆئەوەى بگەرێنەوە ماڵەکانى خۆیان. 

    تاکو ئێستا بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق زیاتر لە ٢٩٠٠ پڕۆژەى جێبەجێکردووە و تەواو کردووە بۆ دەستەبەرکردنى سەقامگیرى لە ٣١شار و ناوچەى ئازادکراودا لە عێراق لەپێناو هاریکاریکردنى دەسەڵاتە نیوخۆییەکان لە شیاندنەوەى ژێرخانى ئابوورى و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بە شێوەیەکى خێرا وەک قوتابخانە و نەخۆشخانە و ڕێگا و تۆڕەکانى ئاو و سیستەمەکانى کارەبا. ئەم هەوڵانەش بوونە هۆى گەڕانەوەى 4.7 ملیۆن عێراقى بۆ شوێنەکانى خۆیان، پاش ئەوەى بەهۆى داعشەوە ئاوارە ببوون. 

    لەڕۆژى جیهانى هۆشیارى مین و هاریکاریکردن لە ڕێکارە تایبەتمەندەکان بە مین، بە پێویستى دەزانین سوپاسى گشت ئەو کەسانە بکەین کە لە هێڵەکانى پێشەوەن و ڕووبەڕووى ئاڵنگارى گەورە دەبنەوە، لەگەڵیدا ئاڵۆزییە بەردەوامەکان و پیسبوونى نوێ و ڤایرۆسى کۆرۆنا و ئەوانەى بەردەوام گیانى خۆیان خستووەتە مەترسییەوە بۆ گەڕانەوەى عێراقییەکان بۆ زێدى خۆیان بە سەلامەتى.