لە دێرینترین ناوچەى کشتوکاڵی ئەوروپاوە بۆ زەوییە نەڕەکەى میزۆپۆتامیا: هەوڵەکانى بەرەوپێشبردنى بوارى کشتوکاڵ لە میسان و زۆنگاوەکاندا

2021 August 3

سەردەمانێک سەوزایى لەو ناوچانەدا ئەوەندەى وڵاتێکى بچوک بوو، لە ئێستادا زۆنگاوەکانى عێراق، سەرەڕاى ئەوەى نزیکەى 20 ساڵ بەر لە ئێستا دەەبارە پڕکرانەوە لە ئاو، ڕووبەڕووى بەربەستێکى زۆرى کشتوکاڵى و ژبنگەیى بوونەتەوە. دانیشتوانەکەى پشتیان بە سیستەمى ئیکۆلۆجى زۆنگاوەکان بەستووە بۆ دەستکەوتنى ئاو و بژێوى ژیانیان، کە بەبەردەوام بەدەست ئەو ئاستەنگانەوە دەناڵێنن.

زۆنگاوەکان دەکەونە نزیک پاریزگاى میسان، کە سەرەڕاى ئەوەى لە ڕووى مێژووییەوە بە ناوەندێکى کشتوکاڵى گرینگ هەژمار دەکرێت، لە ئێستادا ئابوورییەکەى بەدەست خراپى ژێرخان و کەمى سەرچاوەى بەردەستەوە دەناڵێنێت.

لەڕێگەى پڕۆژەى “دووقۆڵى” ى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە عێراق، کە هەڵدەستێت بە یەکخستنى پارێزگایەکى عێراقى لەگەڵ دەسەڵاتێکى نێوخۆیى ئەوروپى بەمەبەستى هەماهەنگیکردن لە بوارێکى دیاریکراودا، پاریزگاى میسان هەماهەنگى لەگەڵ کۆمەڵەى شارەوانییەکانى ئەلبانیادا دەکات بەمەبەستى پشتیوانیکردنى پەرەسەندنى کشتوکاڵ و ناوچە گەند نشینەکان لە ناوچەکەدا.

ئەلبانیا، کە یەکێکە لە کۆنترین ناوچە کشتوکاڵییەکانى ئەوروپا، نزیکەى نیوەى دانیشتوانەکەى لەکەرتى کشتوکاڵدا خستووەتە سەر کار. لەهەمان کاتدا گوژمەى بەخشینى بچووکیشى بۆ جوتیاران بەکارهێناوە کە دەتوانن لە ڕێگەیەوە قەرزى بچووک لە حکومەت وەربگرن بۆ زیادکردنى بەرهەمەکانیان و ئەمەش وایکردووە کە کۆمەڵەى شارەوانییەکانى ئەلبانیا ببێتە هاوبەشێکى خاوەن ئەزموونى زۆر گونجاو بۆ میسان و زۆنگاوەکان لەم بوارەى هەماهەنگیدا.

پاش قۆناغى هەڵسەنگاندن کە تیایدا بۆشایى و کەموکوڕییەکان دەستنیشان کران و پلانى کار لەلایەن هەردوو هاوبەشەکەوە دادەڕێژرێت، پڕۆژەکە لەڕێگەى بەهێزکردنى توانا نێوخۆییەکان و دەستپێکردن و جێبەجێکردنى ئەو پڕۆسانەى دڵنیایى لە دەستەبەرکردنى پەرەسەندنێکى بەردەوام و گونجاو لە ڕووى سەرچاوەوە لە ناوچە گوندنشینەکان و زۆنگاوەکاندا هاریکارى پەرەسەندنى گشتوکاڵى و ناوچە گوندنشینەکان دەکات.

ئەم هەماهەنگییە  یەک ساڵەیە لەم دواییانە لەریگەى ئۆنلاینەوە کۆبوونەوەى دەستپێکى بەست، کە تیایدا هەردوو لا ویست و خۆشحاڵى خۆیان و پابەندبوونى خۆیان بەم پڕۆژەیەوە دەربڕى بەمەبەستى هاتنەدى گۆڕانکارى بەرجەستە و چارەسەرکردنى هەندێک لەو ئاستەنگانەى لەئێستادا ڕووبەڕووى هەریمەکە بوونەتەوە.

پڕۆژەى “دووقۆڵى” زنجیرەیەک هەماهەنگییە لەنێوان پاریزگا عێراقییەکان و دەسەڵاتە نیوخۆییە ئەوروپییەکان، مەبەست لێى پەرەپێدانى ژێرخانى ئابوورى و خزمەتگوزارییەکان و پشتیوانیکردنە لە بژێوى عێراقیدا.

ئەم دەستپێشخەرییە لە چوارچێوەى بەرنامەى پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى عێراق لە ریگەى پەرەسەندنى نیوخۆییەوەیە، کە لایەن یەکیتى ئەوروپاوە کۆمەک دەکرێت و لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپیدانەوە جێبەجێ دەکرێت.