باشترکردنى بەردەستبوونى ئاوى پاک بۆ زیاتر لە 100,000 کەس لە دانیشتوانى بەسڕە

2021 August 4

وێنەکان: بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق


وێستگەکانى چارەسەرکردنى ئاو کە تازە لە بەسڕە نۆژەن کراونەتەوە لە دیر ئەل سەلیم (چەپە) و ناوچەى ئەبی ئەل خەسیب (ڕاستە). 

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق دابینکردنى ئاوى پاکى خواردنەوە باشتر دەکات بۆ دانیشتوانى بەسڕە.

دانیشتوانە 4 ملیۆنییەکەى بەسڕە پشتیان بەڕووبارى  شەت ئەل عەرەب و لقەکانى ترى، کە ئاوى شیرینن، بەستووە بۆ ئاو. لەم چەند ساڵەى دواییدا کەمئاوییەکى زۆر بەهۆى زیاد بەکارهێنان و پیسبوون و کەمبوونەوەى بارانبارینەوە ڕووى لە ناوچەکە کردووە. چەندین دەیە لە نەبوونى وەبەرهێنان بووەتە هۆى لەناوچوونى ژێرخانى ئاو و ئەمەش بووتە هۆى کەمبوونەوەیەکى بەرچاوى گەیشتنى ئاوى خواردنەوە بە ماڵان لە هەرێمەکەدا.

تاها فەیسەڵ عوبەید، تەمەت 32 ساڵان، کە ئەندازیارێکى میکانیکییە و لە بەسڕە دەژى، گوتى: “ لەشارەکەدا ئاو هەبوو، بەڵام بەشى هەموومانى نەدەکرد، بەتایبەتى ئاوى خواردنەوە. پێشتر ڕۆژانە بۆماوەى چەند کاتژمێرێکى کەم ئاومان پێدەگەیشت.” ماوەى سێ دەیە لە کەمى ئاو بووە هۆى پیسبوونیکى زۆرى ئاو و لە ساڵى 2018 دا 118,000 کەس لە دانیشتوانى بەسڕە بەهۆى ژەهراوی بوونى ئاوەوە ڕەوانەى نەخۆشخانە کرابوون.

ویستگەى چارەسەرکردنى ئاوى حەمەدان بەلەد کە تازە نۆژەن کراوەتەوە 400 مەتر سێجا ئاو لە کاتژمیرێکدا دەگوازێتەوە. وێنە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

لەرێگەى بەرنامەى بەدەمەوەهاتن و خۆڕاگرى قەیرانەکانى عێراقەوە، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان حەوت وێستگەى سەرەکى ئاو لە شەت ئەل عەرەب و ئەل قوڕنە و ئەبی ئەل خەسیب لە بەسڕە نۆژەن دەکاتەوە. ئەمەش بە هاوکارى دەستکراوەى ئاژانسى ئەمریکى بۆ پەرەپێدانى نیودەوڵەتییەوە دەستەبەر دەبێت.

ئەم هاوکارییە گرینگە لەکاتێکدایە کە تەنها 11 لە سەدى دانیشتوانى بەسڕە دەستیان بە ئاوى پاکى خواردنەوە دەگات. ئەم وێستگانەى چارەسەرى ئاو دەتوانن ئاو بۆ زیاتر لە 100,000 پیاو و ئافرەت و منداڵانى بەسڕە دابین بکەن.

وێنەکان: بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق


لەئێستادا، پێنج لەکۆى حەوت وێستگەى ئاو تەواو کراون. 

تەواوبوونى ئەو پێنج وێستگەیەى ئاو ژیانى لە بەسڕە گۆڕیوە. تەها بە زەردەخەنەیەکەوە گوتى: “ کاریگەرییە ئەرێنییەکانیان دەبینم بەسەر ژیانمانەوە. لە ئێستادا بەبەردەوام ئاو دەگات بە ماڵەکان.” ئەو وێستگانە بەپێى ستانداردى جیهانى بنیاتنراونەتەوە و ئاو دەپاڵێون و پاکى دەکەنەوە بەر لەوەى ترۆمپاکان لە ڕیگەى تۆڕەکانى ئاوەوە بگوازنەوە بۆ ماڵان.

ئەمجەد عەبدولڕەحیمى تەمەن 37 ساڵ، کە لە وێستگەى ئاوى ئەل دیوە کاردەکات، دەڵێت: “ خەڵکى زۆر سوپاسگوزارى گەیشتنى ئاون پێیان بە شێوەیەکى بەردەوام. ئێمە دڵنیایى لە پاککردنەوەى ئەو ئاوە دەدەین کە بۆ 175 ماڵ دەنێردرێت. لە ئێستادا بەدرێژایى ڕۆژ ئاویان پێدەگات و ئاوەکەش بۆ خواردنەوە گونجاوە.”

لەبارەى پڕۆژەکەوە

ئاوى پاکى خواردنەوە مافێکى سەرەتایى مرۆڤە و هاریکارى هاتنەدى تەندروستى باش و سەقامگیرى دەکات لە عێراقدا. بە هاوکارى دامەزراوەى ئەمریکى بۆ پەرەپیدانى نیودەوڵەتى، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەستیکرد بە نۆژەنکردنەوەى حەوت وێستگەى گرینگى چارەسەرکردنى ئاو لە ئەیلولى 2019 بۆئەوەى بتوانێت ئاوى خاوێن بۆ دانیشتوانى بەسڕە دابین بکات. ئەم پڕۆژەیە لەڕیگەى بەرنامەى بەدەمەوەهاتنى قەیرانەکانى عێراق ى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان جێبەجێ دەکرێت. لە ئیستادا ٥ وێستگە تەواو کراون و دووانى تر لە ساڵى 2021 دا تەواو دەکرێن.