دەستپێکردنی کارەکەی: گەشتەکەی سرور

2021 October 27

سرور، تەمەنی 24 سالانە و خەڵكی بەعقوبەیە لە دیالە، ناسەقامگیریی چەندان ساڵەی عێراقی کاریگەریەکی سەختی کردۆتە سەر. لەماوەی پرۆسەی ئازادکردن لەدەستی داعش و لەکاتێکدا ئەم لە کۆلیژ بووە، خێزانەکەی ناچارکراون کە ماڵوحالی خۆیان بەجێبێڵن. ئەمەش بووە هۆی سەروژێر کردنی ژیانی سرور لە ماوەی ساتێکی کەمدا و بووە هۆی داپچراندنی لە خوێندنەکەی.

پاش گەڕانەوەی بۆ سەر ماڵوحالەکەی خۆیان لە پاش پرۆسەی ئازادکردن، سرور توانی دەست بکاتەوە بە خوێندنەکەی لە کۆلیژ. وتی "من هەموو ژیانم لە دیالە ژیام، پاش دەرچوونم لە کۆلیژ، دەگەڕام بەدووی دەرفەتی کاردا. دەمویست تاووتوێی دەستکردن بە کاری ئیشی هەویر بکەم، بەتایبەتی کارێك کە کێکی جۆر چاك و تایبەتی بفرۆشێت بۆ بۆنە تایبەتیەکان." سرور بڕوانامەی لە خوێندی ئیسلامی و شەریعەتدا هەیە لە زانکۆی دیالەوە.

پاش چەندان ساڵ لە ململانێ کە هاوشانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بووە، چەندان لاوی عێڕاقی بەهۆی زەبرە ئابووریەکانەوە زۆرترین کاریگەریی کار و نەبوونی دەرفەتی کاری گونجاویان بەرکەوتووە. سرور یەکێکە لە چەندان لاو کە بەهەمان شێوە کاریگەرییان بەرکەوتووە. هەرچەندە سرور دەرچوویەکی لێهاتووی زانکۆشە، بەڵام نەیتوانی کارێکی دەست بکەوێت یان پارە کۆ بکاتەوە بۆ دەستکردن بە کارەکەی.

ئەمە پاش ئەوەی سرور بانگەشەیەکی دەرفەتی کار بەرامبەر پارەی بینی لە گەڕەکەکەیاندا. سرور وتی "من ئەم دەرفەتە چاکەم بینی بۆ پەیدا کردنی پارە و بەکارهێنانی پارەکان بۆ دەستپێکردن بەو کارەی خەونم پێوە دەبینی." سرور نزیکەی 800 دۆلاری پەیدا کرد لەماوەی 40 رۆژدا (نزیەکی مانگ و نیوێك) لە کارکردن. کاری شیاندنەوە و پاککردنەوە و شیاندنەوەی شەقامەکانی دەکرد کە کاولبووبوون بەهۆی پرۆسەی ئازادکردن لە دەستی داعشەوە.

بەو موچەیەی وەریگرتبوو، سرور کەلوپەلی ئیشی هەویری کڕی لەگەڵ پێکهاتە سەرەتاییەکاندا بۆ دەستپێکردن بە کارەکەی. سرور وتی "ئێستا شوێنێکی بچوکی ئیشی هەویرم هەیە لە ماڵەکەی خۆمدا و کاری تێدا دەکەم. توانیم کەلوپەلی ڕازاندنەوەی کێك و نەخشەی ڕازاندنەوەی کێك بکڕم بۆ دەستپێکردن بە کارەکەم. 600 هەزار دیناری عێراقی کەوت لەسەرم (نزیکەی 400 دۆلاری ئەمریکی)." هەواڵی ئەوەی سرور دەستی کردووە بە کارەکەی لە گەڕەکەکەیدا بە خێرایی بڵاوبۆوە. "بەردەوام داواکاریی کێکم بۆ دێت بۆ بۆنەکانی دەرچوون لە خوێندن و لەدایکبوون و بۆنە تایبەتیەکانی تر. لە ئێستادا مانگانە نزیکەی 30 هەزار دینار بەدەست دێنم (نزیکەی 200 دۆلاری ئەمریکی)، کە بەشداربوونێکی زۆر باشە لە یارمەتیدان لە بەڕێوەبردنی خێزانەکەمدا."

دەرفەتی کار بەرامبەر پارە یارمەتیدەرە لە باشترکردنی ئابوریی ناوخۆیی ناوچەکاندا و کاریان بۆ بەردەست دەخات و پشتیوانی دەکات لە بنیادنانەوەی ژێرخانی کۆمەڵگەدا. لەڕێی ئەم پڕۆژەیەوە، 300 کەس خرانە سەرکار بۆ شیاندنەوە و پاککردنەوەی شەقامەکانی دیالەدا. دابینکردنی دەرفەتی هاوشێوەی دەرفەتەکەی سرور بۆ لاوان دەبێتە هۆی ئەوەی بتوانن پارە کۆبکەنەوە بۆ دەستکردن بە کاری خۆیان.

سرور بە هیوادارییەوە وتی "چەند ساڵی ڕابردوو زۆر سەخت و دژوار بوو لەسەر ئێمەی لاوان بەهۆی تیرۆریزم و کاریگەریەکانی لەسەر پەرەپێدانی وڵاتەکە. هیوادارم دەرفەتی زیاتری لەم جۆرەمان هەبێت کە لاوان بە ئامانج بگرێت لە داهاتوودا."

دەربارەی بەرنامەکە:

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن بەرنامەی بنیاتنانی خۆڕاگری لەڕێی رەخساندنی هەلی كارەوە جێبەجێکرا، كە سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووكانە بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، ئەمەش بە کۆمەکی دارایی لەلایەن وەزارەتی ئەڵمانیای فیدڕاڵ بۆ پەرەپێدان، لەڕێی بانکی پەرەپێدانی ئەڵمانیاوە دابین کراوە.