دەرمانخانەکەی محەمەد دووبارە کرایەوە

چۆن محەمەد توانی کارەکەی بخاتەوە سەر پێ، پاش گەڕانەوەی کارەبای ناوچەکەی

2021 November 2

محەمەد لە دوکانەکەیدا لە موسڵ. وێنە: بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا

کاولکاری گەڕەکەکەی محەمەد وایکرد پێکەوەنانەوەی ژیانیان سەختتر بێت. محەمەد گوتی: "کارەبا لایەنێکی سەرەکییە بۆ بەردەوامبوونی کارەکەم. وێستگە لاوەکیەکەی کارەبای گەڕەکەکەمان کاولبووبوو. من لە دوکانەکەمدا بەفرگرم هەیە بۆ هەڵگرتنی دەرمان و ڤاکسین. ئەگەر بەباشی سارد نەکرێنەوە و هەڵنەگیرێن، تێكدەچن و دووچاری زیانی مادی دەبمەوە."

بۆ قوڵترکردنەوەی کێشەکان، محەمەد ناچاربوو پارە کۆکراوەکەی بەکاربێنێت بۆ چاککردنەوەی ماڵ و دوکانەکەی. وەکو چارەسەرێکی کاتیش، محەمەد مۆلیدەیەکی کڕی. "کار پێکردنی مۆلیدەکە تێچووی زۆر بوو. ناچاربووم نرخی دەرمانەکان زیاد بکەم. ئەمەش بووە هۆی لەدەستدانی کڕیارەکانم بەڕێژەی سەدا 50." هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێش دۆخەکانی هێندەی تر قوڵتر کردەوە.

ئێستا محەمەد دەتوانیت دەرمان و پێکوتە لە دوکانەکەیدا هەڵبگرێت بەهۆی کارەبای بەردەوامەوە. وێنە: بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا

کاولکاری گەڕەکەکەی محەمەد وایکرد پێکەوەنانەوەی ژیانیان سەختتر بێت. محەمەد گوتی: "کارەبا لایەنێکی سەرەکییە بۆ بەردەوامبوونی کارەکەم. وێستگە لاوەکیەکەی کارەبای گەڕەکەکەمان کاولبووبوو. من لە دوکانەکەمدا بەفرگرم هەیە بۆ هەڵگرتنی دەرمان و ڤاکسین. ئەگەر بەباشی سارد نەکرێنەوە و هەڵنەگیرێن، تێكدەچن و دووچاری زیانی مادی دەبمەوە."

بۆ قوڵترکردنەوەی کێشەکان، محەمەد ناچاربوو پارە کۆکراوەکەی بەکاربێنێت بۆ چاککردنەوەی ماڵ و دوکانەکەی. وەکو چارەسەرێکی کاتیش، محەمەد مۆلیدەیەکی کڕی. "کار پێکردنی مۆلیدەکە تێچووی زۆر بوو. ناچاربووم نرخی دەرمانەکان زیاد بکەم. ئەمەش بووە هۆی لەدەستدانی کڕیارەکانم بەڕێژەی سەدا 50." هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێش دۆخەکانی هێندەی تر قوڵتر کردەوە.

لەناو وێستگەی لاوەکیی کارەبای باب ئەڵشامدا کە بە پشتیوانیی دەزگای ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کاری شیاندنەوەی بۆ کراوە. وێنە: بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا

وێستگەی لاوەکیی کارەبای باب ئەلشام کە کارەبای دوکان و ماڵەکەی محەمەدی دابین دەکرد بە پشتیوانی دەزگای ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کاری شیاندنەوەی بۆ کرا. ئەمڕۆ ئەم وێستگەیە کارەبای  35,000 هاوڵاتی ناوچەکە دابین دەکات. بە هەمان شێوە زیاتر لە 74,000 هاوڵاتی ئێستا دەتوانن پشت بە کارەبای باشتر ببەستن بەهۆی ئەو کاری شیاندنەوەیەى بۆ وێستگە لاوەکیەکانی موسڵ کراوە بە پشتیوانیی دەزگای ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی.

"بە ڕاستی من زۆر دڵخۆشم بەو کارەبایەی ئێستا هەیە. تێچووی تێكڕای بەڕێوەبردنی دەرمانخانەکەم کەمبۆتەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دووبارە کڕیارەکانم بگەڕێنەوە بۆلام." پاش ئەوەی کارەکەی محەمەد کەوتەوە سەرپێ، ئێستا بیر لە گەورەکردنی دوکانەکەی دەکاتەوە.

دەربارەی بەرنامەکە:

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا جێبەجێ کراوە، بە کۆمەکیی دارایی لەلایەن دەزگای ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتییەوە.

لە سەرەتای دروستبوونیەوە لە ساڵی 2015 دا، ئەم دامەزراوەیە لەگەڵ حکومەتی عێراقی و لایەنە ناوخۆییەکاندا کاری کردووە بۆ دڵنیابونەوە لە گەڕانەوەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانە و خۆویستانە و دانانی بناغە بۆ یەکخستنەوەیەکی سەرکەوتووانەی ئاوارە ناوخۆییەکان بۆ ناو کۆمەڵگە.

تا ئەمڕۆ و بە تەنها لە موسڵدا ، لەڕێی ئەم بەرنامەیەوە زیاتر لە 850 پڕۆژەی سەقامگیرکردن تەواو کراوە ، کە سوودی بە زیاتر لە 6.7 ملیۆن کەس گەیاندووە. زیاتر لێرە بخوێنەوە