١٦ رۆژ لە چالاکوانی: چۆن مامۆستایان دەتوانن کۆتایی بە توندوتیژی ڕەگەزى بهێنن

2021 December 19

بەشداربووانی دانیشتنەکە گفتوگۆ لەسەر کێشەی توندوتیژی ڕەگەزى دەکەن لە ڕەمادی. وێنە: بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا.

وەکو بەشێک لە ١٦ ڕۆژ لە چالاکوانی لەدژی توندوتیژی ڕەگەزى، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دانیشتنێکی بەرزکردنەوەی هوشیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەى رەمادی سازکرد. ئەم دانیشتنە یەك رۆژییە ٢٦ مامۆستا و بەڕێوەبەر ئامادەی بوون لە سەرانسەرى ئەنبارەوە.

دانیشتنەکە جەختی خستە سەر: ١- ئاڵوگۆڕکردنى ئەزموون و سۆز و بیرۆکەکان لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز. ٢- هوشیاری لەسەر جۆرەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای رەگەز. ٣- ئاستەنگ و پێشبینییەکان بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی و دەست تێوەردان لەلایەن مامۆستایان و دامەزراوە پەروەردەییەکانەوە.

ئەمە بەشێك بوو لە هەوڵێکی گەورەتری بنیادنانی توانست لەلایەن دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ دامەزراوە سەرەکییەکانی حکومەت لەو پێنج پارێزگایەی ئازادکران لە داعش لە عێراقدا. ئێمە قسەمان لەگەڵ بەشداربووانی ڕاهێنانەکە کرد و ئەوانیش بەم شێوەیەى خوارەوە دوان:

سەنا جیهاد عەبد

مامۆستا لە قوتابخانەی بنەڕەتی چەکایکى کچان، لە رەمادی

"ئەمە یەکەم ڕاهێنان بوو بەشداری تێدا بکەم لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ توندوتیژی ڕەگەزیدا. دانیشتنەکان بەیەکسانی هەمووانی بە ئامانج گرتبوو. گرنگە پیاوان لەم گفتوگۆیانەدا بەشداری بکەن چونکە ئەوان بەشێکی گرنگن لە کۆتاییهێنان بە توندوتیژی ڕەگەزى. پێویستە بۆچوون و بیرکردنەوەکان بگۆڕدرێن بۆ ئەوەی ژنان و کچانیش بتوانن بگەنە ئامانجەکانیان و مافەکانیان وەربگرن."

فەرەز غازی عەلی

یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە قوتابخانەی یەقتین لە رەمادی و بەڕێوەبەری بەشی نەهێشتنی نەخوێندەواری بۆ پیاوان و ژنان

"ئەم ڕاهێنانە کێشەیەکی گرنگ دەخاتە ڕوو کە پێویستە وەکو مامۆستا کاری لەسەر بکەین چونکە ئێمە بەرپرسین لە منداڵان. قوتابخانە شوێنێکی پارێزراوە، دەبێت ڕۆڵیکی گرنگمان هەبێت لە شێوەکردنی کەسایەتی و بۆچوونی منداڵەکان. ئێمە دەبێت بەشداری بە باوانى منداڵانیش  بکەین لەم گفتوگۆیانەدا."

نەوال عیزەدین سەلمان

بەڕێوەبەری قوتابخانەی جیلی بنەڕەتی کچان لە قائیم

"ئێمە فێری دەستنیشانکردنی شێوەکانی توندوتیژی بووین وەکو توندوتیژی خێزانی و دەروونى. کە گەڕامەوە قوتابخانە هەوڵدەدەم ئەوەی فێری بووم لە شێوازی بەڕێوەبردنی قوتابخانەکەدا جێبەجێى بکەم و منداڵەکانیش فێر بکەم. ئێمە ئامانجمان گۆڕینی بۆچوون و پەروەردەکردنە لەسەر ئەوەی دەبێت ژنان و کچان بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت."