گێڕانەوەى هیوا بۆ شەش خێزانى ئاوارەى سورى

2019 November 5

شیرین، کە دایکى سێ منداڵە، گوتى، "ئێستا هیوامان هەیە. ئێستا هیوایەک هەیە بۆى بژین و دەتوانم پشتیوانى خێزانەکەم بکەم،" وێنە: لیما ئیبراهیم/بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/2019

کەمپى قوشتەپە- 5 ى تشرینى دووەم- 2019- ئەمەل و هەیام و مەڕوە و نەجم و شیرین و تولین لەنێو ئەو ملیۆنان سوریانەبوون کە ناچار ببوون لەدەست جەنگ لە سوریا بەرەو وڵاتانى دراوسێ هەڵبێن. ماوەى چەندین ساڵە بە داراییەکى کەم کە نزیکە لە نەبوونەوە لە کەمپى قوشتەپەى نزیک شارى هەولێر لە هەرێمى کوردستانى عێراقدا دەژین.

بەرنامەى بەرەوپێشەوە ى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووکان بۆ پەرەپێدان کە لەلایەن سه‌ندوقى متمانه‌ى 'مه‌دد' سه‌ر به‌یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ بەدەمەوەهاتنى قەیرانەکانى سوریاوە کۆمەک دەکرێت، بە هاوبەشى لەگەڵ گۆرانیبێژى نێودارى نیوخۆیى و هاندەر و خاوەنى ئارایشتگاى لوڤیۆن، هێلى لوڤ، هەستا بە ڕێکخستنى ڕاهینانێکى پیشەیى لەسەر ڕازاندنەوەى قژ و ئارایشت. هەروەها هەستان بە بنیاتنانى ئارایشتگایەک لەنێو کەمپى قوشتەپەدا بۆئەوەى ئەو شەش پەنابەرە کارى تێدا بکەن و بتوانن لەڕووى داراییەوە پشتیوانى خێزانەکانیان بکەن.

لەبەروارى ٥ ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ دا، بەبۆنەى بەکۆتاهاتنى ئەو ڕاهێنانەى کە دەبێتە هۆى گۆڕانکارى لە ژیانیاندا و هەروەها کردنەوەى ئارایشتگاکە، لەگەڵ بەڕێوەبەرى بەرنامەى بەرەو پێشەوە، ئیزابێلا ئوریبى و هێلی لوڤدا ئاهەنگیان گێڕا.

شیرین، کە دایکى سێ منداڵە، گوتى، "ئێستا هیوامان هەیە. ئێستا هیوایەک هەیە بۆى بژین و دەتوانم پشتیوانى خێزانەکەم بکەم،"

ئارایشتگاکە ناونرا امل لوڤیۆن Amal Luvion بەمەبەستى رەنگدانەوەى ئەو هیوایەی هاوبەشیى نێوان بەرنامەى بەرەوپێشەوە و لوڤیۆن بە پەنابەران و خێزانەکانیان دەبەخشێت. ئەم هاوبەشییە ڕۆڵى گرینگى کەرتى تایبەت پێشان دەدات لە خستنەوەى هەلى کار بۆ پەنابەران و دەبێتە مایەی چارەسەرێکى درێژخایەن و کەمکردنەوەى قورسایى سەرشانى دەسەڵاتە نێوخۆییەکان.