كه‌مپی قوشته‌په، 29 ی حوزه‌یرانی 2019- یادی ڕۆژی جیهانی له‌به‌رواری 29 ی حوزه‌یرانی 2019 دا به‌ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری دوو په‌نابه‌ری سوری كرایه‌وه‌كه‌ئه‌وانیش هه‌دییه‌و سلێمان بوون له‌كه‌مپی قوشته‌په‌ی نزیك شاری هه‌ولێر له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.
تێچووی دارابی ئه‌و بۆنه‌یه‌به‌هاوبه‌شی له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ی "به‌ره‌وپێشه‌وه" ی سه‌ر به‌به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان، كه‌له‌لایه‌ن سندوقی متمانه‌ی مه‌دد ی سه‌ر به‌یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌كۆمه‌كی ده‌كرێت، و هێلی لوڤی كۆرانیبێژی ناودار، كه‌هانده‌ره‌و خاوه‌نی ئارایشتگایه‌كه، گیرایه‌ئه‌ستۆ.
هیلی لوڤ نموونه‌یه‌كی كاری تایبه‌ته‌كه‌نه‌ك ته‌نها په‌نابه‌رانی سوری ده‌خاته‌سه‌ر كار به‌ڵكو هه‌ست به‌به‌رپرسیاریش ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌ڵگا. سه‌ره‌ڕای ئاماده‌كارییه‌كانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه، به‌ڕێزیان هه‌ستا به‌ڕاهینانی شه‌ش ئافره‌تی په‌نابه‌ر به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌به‌دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌و ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی دروستكردنی هه‌لی كار و داهات بۆ 6 خیزان.
ئه‌م هاوبه‌شییه‌گرینگی ڕۆڵی كاری سه‌ربه‌خۆی ناوخۆیی نیشان ده‌دات له‌دروستكردنی هه‌لی كار بۆ په‌نابه‌ران، و له‌ڕێگه‌شیه‌وه‌چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن ده‌هینێته‌كایه‌وه‌و ده‌بیته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی قورسایی سه‌رشانی ده‌سه‌ڵاته‌نیوخۆییه‌كان.