ئاشتی بەچاوی گەنجانی ئەنبارەوە

2019 September 4

خوێندکارانی پێشوو وە ئێستای زانکۆی ئەنبار لە خوار پەیکەری ئاشتی لە ناوەڕاستی ڕەمادیدا کۆبونەتەوە. وێنه‌: ڤنسنت هەیگس/ به‌ر‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/ 2019

"ئێمە ئاشتی هەڵدەبژێرین چونكە دەمانەوێت پەیوەندی بگرین لەگەڵ خەڵكیدا... بەڵام لە هەمان کاتدا پێویستیشە تێبگەین لەوەی خەڵكانی ئاین و کەلتور و ئەزموون جیاواز چۆن لە ئاشتی تێدەگەن."

سرور، تەمەن 24 ساڵان لە زانکۆی ئەنبار، دەڵێت "هەوڵمداوە هەموو عێراق لە یەك پەیکەردا کۆ بکەمەوە."

بە قەبارەی 24 مەتر سێجا، پەیکەرەکە شێوەیەکی ناوازەی هەیە. چوار شەش پاڵووی ڕەش و سپی لە سەر یەك دانراون بە ناڕێکی و لە ناوەڕاستی ڕەمادیدا دانراوە. سرور دەڵێت "شەش پاڵووی یەکەم ناوی هەموو پارێزگاکانی عێراقی لەسەر نوسراوە بە شێوە نوسینی کوفی، وە شەش پاڵووی دووهەم ناوی شارستانیە کۆنەکانی لەسەرە و شەش پاڵووی چوارەم هێما هەمە چەشنەکانی کۆمەڵە ئاینەکانی عێراقی لەسەر نوسراوە. کۆتا شەش پاڵوو لە سەرەوە بە شێوە نوسینی بزماری نەخشێنراوە و لە لایەکانیدا وێنەی کۆتری ئاشتی لەسەرە، خەڵكی ئەم پەیکەرە دەبینن بەڵام لە هەمانکاتدا ئازادن چۆن واتاکانی لێكدەدەنەوە. بە ڕای تۆ هێمایە بۆچی؟"

سرور لەگەڵ كچە هاوڕێیەكی تەمەن 28 ساڵان بە ناوی تەنسیم بەشداربووە.

ئەم دوو ئافرەتە گەنجە ئەنبار بە ماڵی خۆیان دادەنێن. ئایا چیتریش وا پێکەوە کۆیان دەکاتەوە؟ بنیادنانی کۆمەڵگایەکی ئاشتیخواز. تەسنیم دەڵێت "ئێمە ئاشتی هەڵدەبژێرین چونكە دەمانەوێت پەیوەندی بگرین لەگەڵ خەڵكیدا... بەڵام لە هەمان کاتدا پێویستیشە تێبگەین لەوەی خەڵكانی ئاین و کەلتور و ئەزموون جیاواز چۆن لە ئاشتی تێدەگەن."

لە نێوان ساڵانی 2017-2019 دا، بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق ‌سه‌ر به ‌به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌ بۆ په‌رپێدان لەگەڵ ڕێکخراوی ناحكومیەكان و ڕێكخراوى ئەلئەمەلی عێراقی، ڕاهێنانیان بۆ 289 گەنج (کە 122 ئافرەتی تێدابوو) دابین کردووە لەسەرانسەری عێراق، بە هەمان شێوەی سرور و تەسنیم. خوێندکارەکان ڕاهێنانیان پێکراوە لەسەر بانگەشەی چالاك بۆ کەلتور و ئاشتی لە کۆمەڵگەکانیاندا و داوایان لێکراوە چالاکیی دیزاین بکەن کە ببێتە بانگهێشتکردنی ئەندامانی کۆمەڵگەی نەتەوە جیاواز بۆ بەشداربوون و ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکە. 114 پڕۆژە هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی بەخشینی پارەیان پێبدرێت و پشتیوانی بکرێن لە پلاندانان و برەوپێدان و جێبەجێکردنی دەستپێشخەریەکانیان.

سرور لە تەنیشت پەیکەری ئاشتیەکەیدا لە ناوەڕاستی شارى ڕەمادیدا وێنه‌: ڤنسنت هەیگس/ به‌ر‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/ 2019

بوار ڕەخساندن ڕۆڵی ئافرەتان

تەسنیم کە وێنەگرێکی بەجۆشە، پێشانگایەکی لە سەرەتای 2018 دا کردەوە. ئەم ئافرەتە دەڵێت "ویستم دوو شت پێکەوە ببەستمەوە، وێنەگرتن، ئامرازێكی بەهێزە بۆ چیرۆك گێرانەوە وە هەروەها ئافرەتان کە تەنها چەند ئافرەتێکی کەمی وێنەگر هەن لە عێراقدا." تەسنیم ئەم قسانە دەکات لە کاتێکدا کامێرەکەی لە دەستیدایە و وێنە دەگرێت. "لە کۆمەڵگەکەمدا کەلێنێکم بینی، ئافرەتان ئارەزوویان لە وێنەگرتن هەبوو بەڵام کارامەییە پێویستەکانیان نەبوو وە نەیاندەزانی چۆن هەنگاوی یەکەم بنێن". بە هەوڵەکانی تەسنیمەوە، هەشت ئافرەت بەشدارییان لە پێشانگاكەدا کرد بە ناوی "پێشانگای وێنە بۆ ئاشتی" و چەندان کەس تا ئەمڕۆکەش خەریکی وێنەگرتنن. "ویستم بەرهەڵستی بکەم لەگەڵ بیرۆکەی چەقبەستوو دەربارەی ڕەگەز لە كۆمەڵگاکەمدا و مەودایەک بۆ ئافرەتان دروست بکەم بە شێوەیەکی ئاشتیانە بیرۆکەکانیان دەرببڕن. کاتێك ئێمە دەستمان کرد بە هاندانی خەڵكی بۆ ئەوەی لێهاتووییەکانیان بەکاربێنن بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامەکانیان دەربارەی ئاشتی، كۆمەڵگاكان سەرنجیان دەدا و هێندەمان زانی ئێمە گەشتوینەتە قۆناغی داواکردن لە خەڵكی وێنای خۆیان پیشان بدەن دەربارەی وێنەی ئاشتی".

تەسنیم لە تەنیشت وێنەی پێشانگاکەیەوە وەستاوە، بە ناوی "پێشانگای وێنە بۆ ئاشتی". وێنه‌: ڤنسنت هەیگس/ به‌ر‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/ 2019

وێنەکێشان بۆ ئاشتی

ناوەڕاستی شارمان بەجێهیشت و گەشتینە لای ئافرەتێکی گەنجی تر لە ناو زانکۆی ئەنباردا. نوور، تەمەن 24 ساڵ، هونەرمەندێکی لێهاتووە و بەهەمان شێوە یەکێك بووە لەوانەی كە بەخشینی پارەی وەرگرتووە بۆ دەستپێشخەریەکەی بۆ كۆمەڵگا. ئەم ئافرەتە وتی "پێشانگاکەم بە ناوی "جێدەستی ئافرەتانی ئەنبار" بانگهێشتی 17 ئافرەتی گەنجی کرد کە لە ئەنباردا دەژیان بۆ کێشانی وێنەی ئاشتی، كە گەنجترین بەشداربوویان تەمەنی 7 ساڵان بوو. "

نوور یەکێك لە وێنەکانی پیشان داین لە باخی زانکۆکەدا، پڕ بوو لە ئۆفیس و پۆلی نوێکراوە. "من پێشانگاکەم لە ناو کۆلیژی دەرمانسازیدا ئەنجامدا. ئەم کۆلیژە لەلایەن ئافرەتێکەوە بەڕێوە دەبرێت وە منیش ویستم ئافرەتان قسەیان هەبێت، بەڵام لە هەمان کاتیشدا دەبوو لە شوێنێکی سەلامەتدا بووایە." تەسنیم ئەم ڕوونکردنەوەیەیدا لەکاتی گێڕانەوەی چیرۆکی نوور دا.

سەرباری شێوەی ئێستای، سەدا 70 ی کامپە سەرەکیەکەی زانکۆکە زیانی بەرکەوتبوو وە کاولبووبوو بەهۆی داگیرکاریی داعشەوە لە ئەنباردا، ئەمەش بووە هۆی ڕێگری لە گەڕانەوەی خوێندکاراندا و بە ناچاریی خوێندن لەناو خۆڵ و خاشاکەکاندا.

لەڕێی پشتیوانی دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیریی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان و بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا، کامپەکانی زانکۆی ئەنبار ژیانیان بە بەردا کرایەوە. هەژدە باڵەخانە شیاوی خوێندن کرانەوە لە زانکۆکەدا، کە بەشەکانی مانەوەی کچان و کتێبخانەی سەرەکی زانکۆ و چەند تاقیگەیەکی ئەندازیاری و پێنج کۆلیژی ئافرەتانیشی لە خۆ گرتبوو. ئەم کاری شیاندنەوەیە بووە هۆی هاندانی خوێندکاران تا بگەڕێنەوە بۆ زانکۆ پاش ئازادکردنی ڕەمادی لە دەستی داعش و دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و ئاسودە بۆ فێربوون کە دامەزراوە پێویستەکانی لە خۆ گرتبوو. ئەمڕۆ، زانکۆکە زیاتر لە 23 هەزار خوێندکاری تێدایە بە هەموو کامپەکانیەوە.

لەم مەودایەدا، گەنجانی هاوشێوەی نوور پاڵپشتی دەكرێن و هاندەدەرێن تا کارامەییەکانیان بەکار بێنن بۆ یارمەتیدانی گونجاندنی پرۆسەی چاککردنەوە لە نێو دانیشتوانی ئەنباردا، کە بە بیرۆکەکانیان بۆ ئاشتی دەست پێدەکات.

"نوور توانی ئەو ئافرەتانەی ئارەزوویان لە وێنەکێشان هەیە پێکەوە ببەستێتەوە بە ئەزموونی ئەندامانی فاکەڵتی کۆلیژی هونەر بۆ یارمەتیدانیان لە بەدەستهێنانی ئەو پشتیوانیەی پێویستیانە لە گۆڕینی بیرۆکەکانیان بۆ وێنە."

نوور لە تەنیشت ژمارەیەك وێنەوە وەستاوە لەو پێشانگایەی خۆی ڕێکی خستووە بە پشتیوانی به‌ر‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان بە ناوی "جێدەستی ئافرەتانی ئەنبار" وێنه‌: ڤنسنت هەیگس/ به‌ر‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق / 2019

هێزی کتێب

دواتر چاومان کەوت بە حەسەن، لە تەنیشت کەوانتەرێکی شووشەی درێژەوە وەستابوو لە گۆڕەپانی فاکەڵتی زانستی ڕامیاری و یاسا. حەسەن تازە دەرچووە و گەنجترین داکۆکیکاری ئاشتیە. دەڵێت "بڕیارمدا کتێبخانەیەکی بچوك دابنێم لە کامپەکەدا. ئەم کەوانتەرەم پڕ کردووە لە کتێب بۆ یارمەتیدانی خەڵكی لە فێربوون و زانینی بیرۆکەی ئاشتی و لێکدانەوە هەمەچەشنەکانی."

"بینیم پێویستیەك هەیە، خەڵكی دەیانەوێت بزانن ململانێکان لە چیەوە سەر هەڵدەدەن، وە بۆچی ئێمە پێویستە ئاشتی بنیاد بنێین. ئەمە ڕێگەیەکە تا خەڵکی بتوانن بە ئازادانە و تایبەتیانە بزانن ئاشتی چیە. دەتوانیت کتێبێک ببەیت و لە باخچەیەکدا یان لە ماڵەوە بیخوێنیتەوە بە تەنها. بە تێپەڕبوونی کات، خەڵكیی زیاتر چالاك دەبن لە گفتوگۆکردن دەربارەی بیرۆکەکانی ئاشتی و پرسیار دەکەن لەسەر ئەوەی چی دەگوزەرێت لە کۆمەڵگەکەماندا. گەنجان دەستیان کردووە بە گۆڕینی شێوازی قسەکردنیان دەربارەی ململانێکان و ئەوەی پێویستە چی بکەین وەکو کۆمەڵگا بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی."

حەسەن کورتەیەك دەخوێنێتەوە لە کتێبێکدا لە "کتێبخانەی ئاشتی" کە خۆی دایناوە لە ناو زانکۆی ئەنباردا. وێنه‌: ڤنسنت هەیگس/ به‌ره‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/ 2019

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان لە عێراق و ڕێكخراوی ئەلئەمەلی عێراقی گەنجان لە سەرتاسەری وڵاتدا کۆ دەکەنەوە بۆ ڕاهێنانی ڕوو بە ڕوو وە گەنجان لە كوڕان وكچان كۆدەكەنەوە كە لە ئاین و کەلتورە جیاوازەکانەوە تا پێکەوە برەو بدەن بە تێگەشتن بنەما لەسەر ئەزموون و هیواکانیان. لەم مەودا ئاشتیانانەدا، گەنجان دەتوانن پەرە بدەن بە تێگەشتنی نوێ بەرامبەر ئەوانەی جیاوازن بەرامبەر خۆیان، تەسنیم و سرور و نور و حەسەن دەڵێن "ئێمە دەمانەوێت پیاوان و ئافرەتان پێکەوە ببەستینەوە لە هەل و دەرفەتی هاوسەنگدا بۆ گەشتن بە بابەتەکان دەربارەی ئاشتی و دروستکردنی واتا و لێکدانەوەکانی خۆیان دەربارەی ئاشتی. ئێمە بڕوامان وایە خەڵكی دەبێت هەل و دەرفەتیان هەبێت لەسەر ئەوەی ببنە ئەوەی خۆیان دەیانەوێت و ئەو کارە بکەن حەزیان لێیە، ئەمە ئاشتیە."

ئەم کۆمەڵە گەنجە ئەو پشتیوانیەی وەری دەگرن بەردەوامە بۆ هاندانی بیرکردنەوەی نوێ، تەسنیم وتی "گەنجان حەزیان بە بیرکردنەوە هەیە، ئێمە هێزی بانگهێشتکردنی خەڵکیمان بینی بۆ دروستکردنی لێکدانەوەکانی خۆیان، ئەمەش لە ڕێی هونەر و گفتوگۆوە."

 

دەربارەی پڕۆژەی پەروەردەی ئاشتی

توانرا چالاکیەکانی پڕۆژەی پەروەردەی ئاشتی ئەنجام بدرێت بەهۆی کۆمەکیە بەخشندەکانی حکومەتی یابان و ئەڵمانیاوە. ئەم پڕۆژەیە کە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان لە عێراق و ڕێكخراوی ئەلئەمەلی عێراقیەوە جێبەجێکراوە، گەنجان و ئەکادیمیکاران ڕاهێنانیان پێدەگات لە هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی كوردستانەوە دەربارەی بابەتەکانی لێکۆڵینەوە لەسەر ئاشتی و ململانێ. لە 2019 دا پڕۆژەکە یەکەم بڕوانامەی دبلۆمی نیشتیمانی بەگەڕ خست بۆ لێکۆڵینەوەی ئاشتی و ململانی، کە دیزاین کراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی زانکۆکانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوەی ئاشتی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و لێکۆڵینەوەی زانستیدا. كە یەکەمین کۆمەڵە خوێندکار بەشداری دەکەن لە دبلۆمی تاقیکاریدا لە کۆتایی 2019 دا.

لە ساڵی 2017 ەوە، ڕێكخراوی ئەلئەمەلی عێراقی بە سەرکەوتوویی ڕاهێنانی بە 289 گەنج کردوە (124 ئافرەت) دەربارەی بابەتەکانی بنیادنانی ئاشتی و ململانێ بە ڕاهێنانکردنیش بە دەرچوان بۆ دیزاینکردن و جێبەجێ کردنی 122 دەستپێشخەریی کۆمەڵگەکانیان و دروستکردنی پەیوەندیەکی بەهیزتری کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەکاندا کە ململانێ و قەیرانەکان کاری تێکردبوون.

 

دەربارەی کارەکانی نۆژەنگردنەوە لە ڕەمادی

لە سەر داوای حکومەتی عێراق، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری دامەزراند لە حوزەیرانی 2015 دا بۆ ئاسانکاری لە گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەکان پاش ململانێی داعش و دانانی بناغە بۆ چاککردنەوە و بنیادنانەوە و زامنکردن لە ڕێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی و توندڕەویدا.

لە پاش ئازادکردنی ڕەمادی لە کانونی یەکەمی 2015 دا، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن زیاتر لە 265 پڕۆژەی سەقامگیرکردنەوەی تەواو کردووە لەم شارەدا. دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن یارمەتی دەسەڵاتی ناوخۆیی دەدات تا بە خێرایی ژێرخان و خزمەتگوزاریە گرنگەکان بخەنەوە سەر کار وەکو تۆڕەکانی ئاو و کارەبا و دامەزراوەکانی چاودێریی تەندروستی و قوتابخانە و خانووەکان.