لە چاوی کامێراوە: گرتنی جوانی و سەختیەکانی شاری سلێمانی

2019 December 10

"من دەمەوێت جوانی و ئازار لە ڕێی وێنەکانمەوە پیشان بدەم. من دەستم کرد بە وێنە گرتن بۆ نیشاندانی جوانی سروشتی کوردستان، لە هەمان کاتدا بۆ بە بەڵگەکردنی سەختیەکانی ژیانی ئەو کەسانەی لەم هەرێمەدا دەژین." وتى هێمن عومەر ئەحمەد، كە وێنەگرێکی ناوچەکەیە لە شارۆچکەی عەربەت کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتى سلێمانی.

ئەم ناوچەیە دەکەوێتە دامێنی چیای سورێن و نزیك ئەحمەد ئاوا، كە یەکێك لە تاڤگە بەناوبانگەکانی کوردستان، ئەمان وایان لە وێنەگرانی ناوچەکە كردووە، وەكو هێمن عومەر ئەحمەد و ڕێبین ڕەحمان ڕەحيم کرد كە بیانەوێت ژیانی عەربەت لەڕێی چاوی کامێراکانیانەوە وێنە بگرن.

پاش درککردن بەو ڕاستیە، هونەر دەتوانێت ببێتە پرشنگی دروستبوونی گفتوگۆیەکی بەهێز و ئەندامانی کۆمەڵگە پێکەوە ببەستێتەوە، لە مانگی ئەیلولدا بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان و كۆمەڵەی (Un Pont Per) خەڵاتی ئەو وێنەگرانەیان کرد لەڕێی بەخشینی بڕە پارەیەک بۆ ئەنجامدان و پێشکەشکردنی پێشانگەیەکی وێنەگری لە سەنتەری کۆمەڵایەتی عەربەتدا. ڕێبەرانی کۆمەڵگا لە خانمان و پیاوان و لاوان کە بە بەردەوامی سەردانی ئەو سەنتەرە دەکەن، بۆ ڕاهێنان و خزمەتگوزاری پشتیوانیکردن. پێشانگەکە ئيلهام بەخشێكە بۆ سەردانیكەرانی كە هانیان دەدات بۆ بیركردنەوە لە پەیوەندی خۆیان و خاکەکەیان و ئەو کۆمەڵگەیەی كە تیایدا دەژین.

پیاوێکی بە تەمەن لە بەردەم مزگەوتی گەورەدا وەستاوە لە سلێمانی، خاولی دەفرۆشێت. وێنە: هێمن عومەر ئەحمەد/ 2005

گوندی مایەوە، شارباژێر- چلورە شۆڕبۆتەوە لە بنمیچی خانویەکی بەرد و قوڕدا. وێنە: هێمن عومەر ئەحمەد/2015

شەقامی مەولەوی، سلێمانی- بۆیاخچیەك دەحەوێتەوە لەسەر شەقامەکەدا. وێنە: هێمن عومەر ئەحمەد/2006

مایەوە، شارباژێر- خێزانێك گەنم دەگوێزنەوە بە پشتی گوێدرێژ. وێنە: هێمن عومەر ئەحمەد/2004


لە ئایاری 2017 دا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان و كۆمەڵەی (Un Pont Per) دەرگای سەنتەری کۆمەڵایەتی عەربەتیان کردەوە، كە شوێنی نیشتەجێبوونی نزیکەی 53,000 عەرەب و کورد و یەزیدی و تورکمانە، بە 20 کیلۆمەتر دەکەوێت باشوری خۆرهەڵاتی پارێزگای سلێمانی، کە زۆرجار وەکو سەنتەری هونەری هەرێم ناوزەند دەکرێت. ئەم نزیکیەی لە شاری سلێمانیەوە و کەمی تێچووی گوزەران لە عەربەتدا، وایکردووە ببێتە ماڵی ئاوارەی ناوخۆ و پەنابەران لە کامپەکاندا، بە ناوی کامپی ئاشتی و عەربەت بۆ ئاوارەی ناوخۆ و کامپی باریکە بۆ پەنابەران. ئەم کامپانە بونەتە هۆی زیاد کردنی 20,000 کەسی تر بۆ ژیانی کۆمەڵایەتی ناوچەکە کە پێك هاتووە لە ئاوارەی ناوخۆیی کە لە باشور و ناوەندی عێراقەوە هەڵاتوون لە دەستی داعش و قەیرانەکان، هەروەها پێك هاتووە لە پەنابەرانی سوریا و جەنگەکانی ئێران-عێراق.

سەرباری دەوڵەمەندی بە بیروباوەڕەکان و کەلتور، فشار و گرژی کۆمەلایەتی زۆر بووە بەهۆی ڕێژەی بەرزی بێکاری و پێگەشتنی سنوردار بە خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی و پەروەردە. لەبەر ئەمەیە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان  و كۆمەڵەی (Un Pont Per) سەنتەرە کۆمەڵایەتیەکەیان کردۆتەوە كە بۆتە مەودای پەرەپێدان و برەودان بە پێکەوەژیان و بنیادنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و هاندانی پەرەپێدانی ناوخۆیی.

دۆڵی دوکان/ عەربەت- جۆرێکی کۆتر لەسەر گیا. وێنە: ڕێبین ڕەحمان ڕەحیم/2017

شەهیدان/ عەربەت- جوچکی تازە هەڵهاتوو لەگەڵ دایکە مریشکەکەیاندا چینە دەکەن. وێنە: ڕێبین ڕەحمان ڕەحيم/2015

شارۆچکەی عەربەت، عەربەت- قازێك گەرمی لەشی دەپارێزێت بە ڕاوەستان لەسەر یەك قاچ. وێنە: ڕێبین ڕەحمان ڕەحيم/ 2016

شەهیدان/ عەربەت- گوڵاڵەسورە. وێنە: ڕێبین ڕەحمان ڕەحيم/2015

هێمن تەمەن 36 ساڵ و ڕێبین تەمەن 32 ساڵ هەردووکیان کاری وێنەگری دەکەن وەکو کاری لاوەکی و پێکەوە زیاتر لە 30 ساڵ ئەزموونیان هەیە و بە جۆشن بۆ گرتنی وێنە و هاندانی خەلکی بۆ پاراستنی ژینگەکەیان و یەکتر.

ڕێبین ڕەحمان ڕەحيم دەڵێت "وێنەکان وەکو ئاوێنەن، ڕابردوو وە ئێستا پیشانی خەڵك دەدەن. دەمەوێت ناوچە سەوزەکانی عەربەت یادی خەڵكی بێنمەوە کە پێشتر چۆن بووە و چۆن تا بێت کەمتر دەبێتەوە لە دەرەنجامی ململانێ و بیناسازی و نەبوونی هەستکردن بە پەیوەندیەوە"

لەڕێی بەخشینێکی باشی حکومەتی ئەڵمانیاوە، سەنتەرە کۆمەڵایەتیەکە بۆتە هۆی پشتیوانیکردن لە دانیشتنەکانی بەرزکردنەوەی هوشیاری بۆ زیاتر لە 1,800 ئەندامی کۆمەڵگە دەربارەی توندوتیژی بنەما لەسەر ڕەگەز و توندوتیژی بنەما لەسەر سێکس، و هەروەها دابینکردنی پشتیوانی خزمەتگوزاریەکانی دەروونی-کۆمەڵایەتی و هاریکاری یاسایی بۆ زیاتر لە 40 ڕزگاربووی توندوتیژی بنەما لەسەر ڕگەز و بەشداریپێکردنی 1,200 ئاوارەی ناوخۆیی و پەنابەر و ئەندامانی خانەخوێ لە زنجیرەیەك خولی ڕاهێناندا- بە زمانەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری و هونەریشەوە.