ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام چین؟
ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام کە بە ئامانجە جیهانیەکانیش ناسراون لەلایەن هەموو دەوڵەتانی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2015 ەوە، كە بریتین لە داوایەکی جیهانی بۆ کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە هەژاری و پاراستنی هەسارەکەمان و دڵنیابوون لەوەی هەموو کەس لە ئاشتی و ئاوەدانیدا دەژین بەگەیشتن بە ساڵی 2030.
ئەم هەڤدە ئامانجە گشتگیرە – زۆرجار كاركردن لەسەر بەدیهێنانی هەر یەكێك لەم ئامانجانە دەبێتە هۆی سەركەوتنی بەشێك پەیوەندیدار بە ئامانجێکی ترەوە، و ئەم پێشكەوتنە دەبێتە مایەی هێنانەكایەوەی هاوسەنگیەكی بەردەوام لە ڕوویی كۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگەییەوە.
لە رێگەی بەڵێندان بەوەی کەس پشتگوێ ناخەین ، وڵاتان پابەندبوونی خۆیان نیشانداوە بەوەی كەوا پێشكەوتنێكی خێرا بەدێ بهێنن بۆ یەكەم جار لەو وڵاتانەی لە سەرەتای ڕێرەوەكاندانە بۆ بەدێهانانی ئەم ئامانجانە. هەر بۆ ئەم مەبەستە ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام وادیزاینكراوە بۆ گەیاندنی جیهان بۆ ڕێژەیەكی كەمتر لە هەژاریی و برسێتیی و پەتایی ئێدز و جیاكاریی بەرامبەر ئافرەتان و كچان بەشێوەك كەوا بەرو ئاراستیەكی باش بڕوات.
ڕۆڵی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان چیە؟
هەروەكو بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پێشەنگە بۆ ئەمە، بۆیە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەو پەڕی ئامادەباشیدایە بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئامانجانە لەڕێی کارەکانمانەوە لەنێو 170 وڵات و ناوچە لە جیهاندا.
ئێمە پاڵپشتی دەوڵەتان دەكەین بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام ئەمەش لە رێی دۆزینەوەی چارەسەری گشتگیر. ئاستەنگەیەكانی ئەمڕۆ ئاڵۆزن – لە وەستاندنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكان بۆ نەهێشتنی ڕوودانی ململانێیەكان – كە ناتوانرێت چارەسەرێكی وردی بۆ بدۆزرێتەوە بە بە هەبوونی پەرتەوازەیی. سەبارەت بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، ئەمە مانای ئەوەیە كە دەبێت جەخت بكرێتە سەر سیستەمەكان و ڕەگی هۆكارەكان و پەیوەندی نێو ئاستەنگەیەكان – نەك تەنها كەرتی پەیوەندار بە بابەتەكانەوە – بەڵكو بنیاتنانی چارەسەر و بەدەنگەوە چوون بۆ ئەو بابەتانەی پەیوەندارن بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵكیەوە.
تۆماری کارەکانمان بۆ چەندان ئامانجی هەمەلایەنە بۆتە هۆی ئەوەی شارەزایی و ڕێسای کارپێکراومان هەبێت بۆ دڵنیابوون لەوەی دەگەینە ئامانجە دانراوەکانمان لە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامدا تا ساڵی 2030. بەڵام ناتوانین ئەم کارە بە تەنها ئەنجام بدەین.
بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام پێویستی بە هاوبەشیکردنی حکومەتەکان و کەرتی تایبەت و کۆمەڵگای مەدەنی و هاوڵاتیانش هەیە بۆ دڵنیابوون لەوەی هەسارەیەکی باشتر بەجێدەهێڵین بۆ نەوەکانی داهاتوومان.
بەناوخۆکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا
بەناوخۆییکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام پرۆسەیەکی گرنگە بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی ئەم ئامانجانجانە و لە هەمان کاتدا دڵنیاییدان لەوەی ئێمە "کەس پشتگوێ نەخەین". بە نزیککردنەوەی بەناوخۆییکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی لە لایەنە ئابووری و کۆمەڵایەتی و حوکمڕانێتی و ژینگەییەکانیەوە لە خەڵكی لەسەر ئەرزی واقیع و دڵنیاییدان لەوەی دەنگیان بیستراوە لە پرۆسەی بڕیارداندا، دڵنیایی دەدەین لە هێنانەکایەی گۆڕانکاریەکی بەردەوام و خاوەندارێتی. بەناوخۆییکردنی ئەم ئامانجانە ئەوە دەگەیەنێت کە لایەنە کەسیەکان و دامەزراوەکان لەسەر ئاستی حکومی و ناحکومی و نانیشتیمانیەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە داڕشتن و جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام. ئەم ڕێبازە کە پێی دەوترێت لە خوارەوە بۆ لوتکە دەبێتە هۆی زیادکردنی خاوەندارێتی بۆ حکومەتە ناوخۆییەکان بۆ ئامانجەكان و لەهەمان کاتدا سودوەرگرتن لە تۆڕانەی كە بونیان هەیە و کۆمەڵگە ناخۆییەكان و كۆمەڵگەی مەدەنی و کەرتی تایبەت و ناوەندە ئەکادیمیەكان.
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان عێراق ڕێبازێکی دامەزراندوە کە لەلایەن کۆمەڵگە ناوخۆییەكانەوە بەڕێوەدەبرێت بۆ سێ پارێزگا (بەسڕە و ئەنبار و کەربەلا) بۆ بەناوخۆییکردنی ئامانج و ئاماژەدەرەکانی ئامانجەكان و جەختکردنەوە لەسەر ڕاوێژکردن بە کۆمەڵگەکان و بەشداری کاریگەری ئەکادیمیاکارانی ناوخۆیی و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە ناحکومیەکان بە کۆمەڵانی گەنجان و ئافرەتان و هەروەها ئەو چینانەی كە لە دۆخێكی ناسكدان وەکو جوتیاران. ئەم پارێزگایانە دووچاری چەندان ئاستەنگیی بونەتەوە لەبواریی پەرەپێداندا و بۆیە لیژنەكانی پەرەپێدان کە بە پشتیوانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دامەزراون بە جۆشن بۆ پەرەپێدانی دیدێکی ناوخۆیی و نەخشە ڕێگەیەکی پەرەپێدانی بەردەوام. لەسەر بنەمای "کەس پشتگوێ ناخەین" لە کرۆکی هەموو پرۆسەکانی پلانداناندا بووە، بۆ دڵنیاییدان لەوەی دیدی پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراوی ناوخۆیی ڕاوێژکاریی ئەنجامداوە لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا بە ئەکادیمیاکاران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە حکومیەکان و کەرتی تایبەت و ئەندام پەرلەمانان و کۆمەڵە دۆخناسکەکان بە گەنجان و ئافرەتان و جوتیارانیشەوە بۆ دەولەمەندکردنی گفتوگۆکان لەسەر بەردەوامیپێدراوێتی و پێویستیە کردارەکیەکانی کۆمەڵگە ناوخۆییەکان.