

ئامانجى دەیەم: سنورداركردنى شێوازهكانى نایهكسانى
بەڵگەنامەی تەواو هەیە لەسەر ئەوەی نایەکسانی لە داهاتدا ڕوو لە زیادبوونە، %10 ی دەوڵەمەندترینەکانی جیهان نزیکەی %40 ی داهاتی جیهانی بەدەستدێنن. وە %10 ی هەژارترینیش لەنێوان % 2 بۆ % 7 ی داهاتی جیهان بەدەستدێنن. لە وڵاتە تازە گەشەکردوەکاندا، نایەکسانی بە ڕێژەی %11 زیادی کردوە، ئەگەر زیادبوونی دانیشتوان بەهەند وەربگرین.
نایەكسانی پاڵی كێشاوە بە سە ناوخۆ و لە هەموو شوێنێكدا بەنزیكراوەیی لەم كۆتا دەساڵەدا، بەڵام بەخێراییەكی جیاوز. كەمترینە لە ئەوروپا و زۆرترینە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.
ئەم جیاوازیە کە بەردەوام لە فراوانبووندایە پێویستی بە لەخۆگرتنی سیاسەتی دروستە بۆ بەهێزکردنی ئەو ڕێژە زۆرەی داهاتیان کەمە، وە هانی ئابووریەکی گشتگیر بکرێت بەبێ ڕەچاوکردنی ڕەگەز و نەتەوە و ئیتنی.
نایەکسانی داهات کێشەیەکی جیهانیە و پێویستی بە چارەسەری جیهانیشە. ئەمە بە ڕێکوپێكکردن و چاودێریکردنی بازاڕ و دامەزراوە داراییەکان و هاندانی هاریکاری پەرەپێدان و وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی دەبێت بۆ ئەو هەرێمانەی لە زۆرترین پێویستیدان. ئاسانکردنی کۆچکردن و جوڵەیەکی سەلامەت بۆ خەڵکی لایەنێکی سەرەکیە بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە فراوانە.
ڕاستیەكان و ژمارەكان
22%
لە 2016 دا سەدا 22 ی داهاتی جیهانی تەنها بۆ سەدا 1 بووە بەراورد بە سەدا 10 ی داهات کە تەنها بۆ سەدا 50 بووە.
16%
لە 1980 دا سەدا 1 ی لوتکە سەدا 16 ی داهاتی جیهانیان هەبووە. سەدا 50 ی خواروو تەنها سەدا 8ی داهاتیان هەبووە
33%
نایەکسانی ئابوریی بە شێوەیەکی گەورە بەڕێوەدەبرێت لە خاوەندارێتی نایەکسانی سەرمایە. لە 1980 ەوە حەواڵەی هەرە گەورەی سامانی کەرتی گشتی بۆ کەرتی تایبەت ئەنجامدراوە لە هەموو ولاتێکدا. پشکی سامانی جیهانی سەدا 1 لە 2016 دا سەدا 33 بووە.
39%
لەژێر ناونیشانی "تەنها کارکردن" سەدا 1 ی سامانی جیهانی دەبێتە سەدا 39 لە 2050 دا
2 هێنده
ئافرەتان دوو هێند بە تێكرا زیاتر کات بەسەر دەبەن لە کاری بێ بەرامبەری ناو ماڵدا وەك لە پیاوان.
60%
ئافرەتان پێراگەشتنیان هەیە بۆ خزمەتگوزاریە داراییەکان تەنها لە سەدا 60 ی وڵاتاندا کە هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە بۆ خاوەنداریتی زەوی و تەنها سەدا 42 ی وڵاتان هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە.
- تا ساڵی 2030، بەدەستهێنان و بەردەوامیدان بە گەشەی داهاتی سەدا 40 ی دانیشتوان بە ڕێژەی بەرزتر لە تێكرای نیشتیمانی.
- تا ساڵی 2030، بەهێزکردن و برەودان بە گشتگیرکردنی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی بۆ هەمووان بێ گوێدانە تەمەن و رەگەز و کەمئەندامی و نەتەوە و ئیتنی و ڕەسەنێتی و ئاین و ئابووری و چینایەتیەکانی تر.
- دڵنیابوون لە دەرفەتی یەکسان و کەمبونەوەی نایەکسانی لە داهاتدا، لەڕێی لەناوبردنی یاساکانی جیاکاری و ڕێسا و کردارەکان و برەودان بە یاسادانانی گونجاو و ڕێسا و کارەکانی پەیوەندیدار بەم لایەنەوە.
- لەخۆگرتنی ڕێساکان بەتیابەتی ڕێسای دارایی و کرێ و پاراستنی کۆمەڵایەتی و بەدەستهێنانی یەکسانیەکی گەورەتر.
- باشترکردنی یاسادانان و چاودێریکردنی بازارەکان و دامەزراوە داراییە جیهانیەکان و بەهێزکردنی جێبەجێکردنی ئەم یاسادانانە.
- دڵنیابوون لە نوێنەرایەتیکردنی باشترکراو و گوێگرتن لە وڵاتە تازە گەشەکردووەکان لە بڕیاردانی دامەزراوە دارایی و ئابوریە جیهانیەکاندا بەمەبەستی دابینکردنی دامەزراوەی یاسایی و بەرپرس و متمانەدار و کاریگەرتر.
- ئاسانکاریی لە کۆچکردن و جوڵاندنی ڕێکخراو و سەلامەت و ڕێكوپێك و بەرپرسانە لەڕێی جێبەجێکردنی ڕێسا دانراوەکان و باش بەڕێوەبراوەکانی کۆچکردنەوە.
- جێبەجێکردنی بنەما تایبەتیەکانی مامەڵەی جیاواز لەگەڵ ولاتە تازە گەشەکردووەکاندا بە تایبەتی ولاتە کەمتر گەشەکردووەکان هاوتا لەگەڵ ڕێکەوتنامەکانی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانیدا.
- هاندانی هاریکاریی پەرەپێدانەکیی فەرمی و دابینکردنی لایەنی دارایی وەکو وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی بۆ ئەو ولاتانەی زۆرترین پێویستیان پێیە بە تایبەتی ولاتە کەمتر گەشەکردووەکان و ولاتانی ئەفریقا و دورگە گەشەکردووە بچوکەکان و ولاتانی بێ کەناراو هاوتا لەگەڵ بەرنامە و پلانە نیشتیمانیەکانیان.
- تا ساڵی 2030، کەمکردنەوەی تێچووی حەواڵەکان بۆ کەمتر لە سەدا 3 ی قەرەبووی کۆچکردن و لەناوبردنی دابینکردنی قەرەبووکردنەوەی یەکلایەنە بە تێچووی بەرزتر لە سەدا 5.
In Nigeria football builds friendships across communities
In 2014, Mohammed Umaru fled his hometown after an insurgency.
Women leading the fight against HIV stigma in Djibouti
Those living with HIV are often subject to stigma and social exclusion, and may avoid treatment or even diagnosis.
International Women's Day 2021
Women in Leadership: Achieving an Equal Future in a COVID-19 World
"The message goes directly to the heart and brain."
Afro-Honduran communities receive COVID-19 safety advice in their own language.
Goats bring stability and income to female farmers in Zambia
New opportunities open up for previously struggling households.
Improving life on the inside in Benin
Ensuring inmates have useful occupations and quality healthcare.
UNDP photographers document our many-faceted response to the coronavirus pandemic.
COVID-19 comes as a double blow to those living with HIV
Health authorities in Kyrgyzstan provide essential support to vulnerable people.