

ئامانجى پانزەهەمین: ژیان لەسەر وشکانی
ژیانی مرۆڤ چەندە پشت بە زەوی دەبەستێت هێندەش پشت بە زەریاکان دەبەستێت بۆ بەردەوامیپێدان و گوزەرانی. ڕووەکەکان %80 ی خۆراکی مرۆڤ پێک دێنن، وە پشت بە کشتوکاڵ دەبەستین وەکو سەرچاوەیەکی گرنگی ئابووریی و هۆکارێکی پەرەپێدان. دارستانەکان %30 ڕووکاری زەوی پێكدێنن، وە ژینگەیەکی گرنگی ملیۆنان بونەوەریش پێكدێنن و لەهەمان کاتدا سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ هەوا و ئاوی پاکژ و بەرناگاربوونەوەی گۆرانكاریەكان للە کەشوهەوادا.
هەموو ساڵێك، 13 ملیۆن هێكتار لە دارستانەكان لە دەست دەدرێت، لەكاتێكدا خراپی تێكچوونی باری زەویی و زار بە شێوەكی بەدراوەم و وشكەساڵی بۆتە هۆی بە بیابانبوونی 3.6 مليار هێكتار، ئەمەش بە شێوەیەكی نارێك كاریكردۆتە سەر كۆمەڵگەكانی كە هەژارن.
لەكاتێكدا كە 15 لە سەدای زەویەكان پارێزراوە، تاوەكو ئێستا فرەیی بایۆلۆجی لە مەترسیدایە. نزیكەی 7000 جۆر لە ئاژەڵەكان كراوە و ڕووەكەكان بە شێوەیەكی نایاسایی بازرگانی پێكراوە. بارزگانی بە ژیانی سروشتی نەوك تەنها فرەیی بایلۆجی تێكدەدات، بەڵكو دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و هۆكارێك بۆ تەشەنەكردنی ململانێیەكان و گەندەڵیی.
پێویستە ڕێكاری بە پەلە بنرێت بۆ سنورداركردنی لەدەستدانی ژیانی سروشتی و فرەیی بایلۆجی كە بەشێكە لە میراتە هابەشەكانمان و پشتگیری بكرێت لە ئاسایشی خۆراك و ئاو لە جیهاندا، و گۆڕانكاریەكان لە كەشوهەوا كەمبكرێتەوە و خۆگونجان لەگەڵی بكرێت، و ئاسایش و سەلامەتی فەراهەم بێت.
ڕاستیەكان و ژمارەكان
1.6 ملیار
نزیکەی 1.6 ملیار کەس پشتیان بەستووە بە دارستانەکان بۆ بژێوییان. سەدا 80 ی دارستانەکان لانەی زیاتر لە سەدا 80 ی هەموو بونەوەرە وشکانیەکانن وەکو ئاژەڵ و ڕووەك و مێرووەکان.
80%
دارستانەكان شوێنی نیشتەجێبوونی زیاتر لە 80 لە سەدی هەموو جۆرەكانی ژیانی سروشتی ئاژەڵەكان و ڕووەكەكان و مێرووەكانە.
2.6 ملیار
2.6 ملیار کەس ڕاستەوخۆ پشتیان بەستووە بە کشتوکاڵەوە بۆ بژێوییان.
33%
چارەسەرە کەشیە بنەماکراوەکان لەسەر سروشت دەکرێت ببنە هۆی کەمکبونەوەی دوانۆکسیدی کاربۆن بەڕێژەی نزیکەی یەك لەسەر سێ تا ساڵی 2030.
125 تریلیۆن دۆلار
بەهای سیستەمی ژینگە بۆ بژێویی مرۆڤ و خۆشگوزەرانییان ساڵانە 125 تریلیۆن دۆلاری ئەمریکیە.
60-80%
هەرێمی چیاکان بڕی سەدا 60 بۆ 80 ی ئاوی سازگاری سەرزەوی دابین دەکەن.
- تا ساڵی 2020، دڵنیابوون لە پاراستن و گێڕاندنەوە و بەکارهێنانی بەردەوامیپێدراوی سیستەمی ژینگەی ئاوی سازگاری سەر زەوی و خزمەتگوزاریەکانیان وەکو دارستان و زەویە شێدارەکان و چیاکان و زەویە وشکەکان هاوتا لەگەل پابەندبوونەکان بە ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکانەوە.
- تا ساڵی 2020، برەودان بە جێبەجێکردنی بەڕێوەبردنی بەردەوامیپێدراوێتی هەموو جۆرە دارستانەکان و ڕاگرتنی لابردنی دارستان و گێڕاندنەوەی دارستانە خراپبوەکان و زیادکردنی بەرچاوی بەدارستانکردن و دووبارە دارستانکردنەوە لە جیهاندا.
- تا ساڵی 2030، جەنگان لە دژی بەبیابان بوون و گێڕاندنەوەی خاك و زەویی خراپبوو وەکو زەویە زیانلێکەوتوەکان بەهۆی بەبیابان بوون و وشکەساڵی و لافاوەوە وە هەولدان بۆ بەدەستهێنانی جیهانێکی بەدەر لە خراپبونی خاك.
- تا ساڵی 2030، دڵنیابوون لە پاراستنی سیستەمی ژینگەی چیاکان وەکو هەمەچەشنێتیی ئەندامییان بەمەبەستی باشترکردنی توانستیان بۆ دابینکردنی سودەکان کە گرنگن بۆ پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراو.
- کارکردنی بەپەلە و گرنگ بۆ کەمکردنەوەی خراپبونی نشێنگە سروشتیەکان و ڕاگرتنی لەدەستدانی هەمەچەشنێتیی ئەندامی و تا ساڵی 2020 پاراستن و ڕێگریکردن لە لەناوچونی بونەوەرە ژێر هەڕەشەکان.
- برەودان بە بەشداریپێکردنی یەکسانی سودەکانی بەکارهێنانی سەرچاوە بۆماوەییەکان و برەودان بە پێڕاگەشتنی گونجاو بۆ ئەم سەرچاوانە بەوشێوەیەی ڕێکەوتنی نێودەوڵەتیی لەسەر ئەنجامدراوە.
- ئەنجامدانی کاری بەپەلە بۆ کۆتایی هێنان بە ڕاوکردنی نایاسایی و بازرگانیکردنی نایاسایی بونەوەرە پارێزراوەکان بە ئاژەڵ و ڕووەکەوە وە خستنەڕووی داواکاری و دابینکردنی بەرهەمە نایاساییەکانی ژیانی کێوی.
- تا ساڵی 2020، دانانی ڕێکاریی بۆ ڕێگرتن لە دانان و کەمکردنەوەی بەرچاوی کاریگەریی خۆهەلقورتاندنی بونەوەرە نامۆکان بۆ سەر سیستەمی ژینگەی ئاوی و خاکی و کۆنترۆلکردن یان ڕیشەکێشکردنی بونەوەرە بەئەولەویەتکراوەکان.
- تا ساڵی 2020، یەکخستنی سیستەمی ژینگە و بەهای هەمەچەشنێتی ئەندامی بۆناو پلانە نیشتیمانی و ناوخۆییەکان و پرۆسەکانی پەرەپێدان و ڕەچاوکردن و ستراتیژیەتەکانی کەمکردنەوەی هەژاری.
- جوڵاندن و زیادکردنی بەرچاوی سەرچاوە داراییەکان لە هەموو سەرچاوەکانەوە بۆ پاراستن و بەکارهێنانی بەردەوامیپێدراوێتیی سیستەمی ژینگەیی و هەمەچەشنێتیی ئەندامی.
- جولاندنی بەرچاوی سەرچاوەکان لە هەموو سەرچاوەکانەوە لەسەر هەموو ئاستەکان بۆ دابینکردنی لایەنی دارایی بۆ بەڕێوەبردنی بەردەوامیپێدراوی دارستان و دابینکردنی هاندەری گونجاو بۆ ولاتە تازە گەشەکردووەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم جۆرە بەڕێوەبردنانە بە پاراستن و دووبارە بەدارستانکردنەوەشەوە.
- باشترکردنی پشتیوانیی جیهانی بۆ هەوڵەکانی جەنگانی ڕاوکردنی نایاسایی و بازرگانیی بونەوەرە پارێزراوەکان لەڕێی زیادکردنی توانستی کۆمەڵگە ناوخۆییەکان بۆ عەوداڵبوون بەدووی دەرفەتی بژێویی بەردەوامدا.
Protecting the great ape whose culture is peace
A community conserves threatened bonobos in the Democratic Republic of the Congo.
Goats bring stability and income to female farmers in Zambia
New opportunities open up for previously struggling households.
Distilling herbs with zero waste in eastern Serbia
A forward-thinking farmer develops a formula that allows him to give something to the environment in which he operates.
A vineyard with a storied past receives an injection of new life
A Bosnian wine that once graced the tables of Austro-Hungarian royalty moves towards 21st century production.
While the coronavirus has shaken the whole of humanity, in Nepal it has also spurred new thinking about recovery.
Growing farming businesses in Sudan
Training and livelihoods for displaced people in Sudan’s South Kordofan state.
Improving the health of Southeast Asia's largest lake
Tonle Sap in Cambodia is a key habitat for freshwater fish and many endangered species.
Fresh local food in Botswana: "We are ready to meet this demand."
Farmers adopt new techniques to weather climate change.