

ئامانجى پێنجەم: یەکسانی ڕهگهزى
نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی جیاکاری بەرامبەر ئافرەتان و کچان نەک تەنها مافێکی بنەڕەتیی مرۆڤە، بەڵکو زۆر گرنگیشە بۆ خێراکردنی پەرەپێدانێکی بەردەوام. چەندین جار سەلمێندراوە کە بەهێزکردنی ئافرەتان و کچان کاریگەریی چەندین قاتی هەیە، وە یارمەتیدەر دەبێت لە بزواندنی گەشەکردن و پەرەپێدانی ئابووریی لەهەموو لایەکدا.
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان یەكسانی ڕەگەزیی كردۆتە كرۆكی كارەكانی و بەروپێشچوونێكی بەرچاو بینراوە لەم بوارە لە بیست ساڵی لەم ڕابردوودا.
لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر لە كچان لە قوتابخانەكانن بە بەراورد بە 15 ساڵی ڕابردوودا، وە لەزۆربەی هەرێمەكاندا گەیشتۆتە ڕیژەیەكی یەكسان بۆ دەرفەتی خوێندنی سەرەتایی. لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە ئافرەتان لە بواری بازار كاردەكەن لە هەموو كاتێك زیاتر، بەڵام جیاوازیەكی زۆر بەدی دەكرێت لە نێوان هەندێك لە هەرێمەكان، كە ئافرەتان لەم دەفەتانە بێبەشدەكرێن بە شێوەیەكی سیستەماتیك، بە بەراورد وەكو ئەو مافەی كە پیاوان هەیانە.
تا ئێستا توندوتیژی و چەوساندنەوەی سێكسی، و ئەو دابەشكردنە نا هاوسەنگەی چاودێریكردن و كاركردن بە بێ موچە، و جیاكاری لە پۆستەكانی گشتی، هەموو ئەمانە ئاستەنگی گەورەن كە بەدیدەكرێت.
گۆڕانكاریەكان لە كەش و هەوا و كارەساتەكان كاریگەریكی نا ڕێكی هەیە لەسەر ئافرەتان و منداڵان، و هەروەها ململانێەكان و كۆچ. زۆر شتێكی باشە كە ئافرەتان دەرفەتێكی چاڵاك و یەكسانیان پێبدرێت لە زەویوزار و موڵكدارێتی، و تەندرەستی سێكسی و منداڵبوون، و تەكنەلۆژیا و ئەنتەرنێت.
ئەمڕۆكە بەشێكی زۆر لە ئافرەتان كە هەن لە پۆستە گشتیەكان لە هەموو كاتێك زیاتر، هاندانی ئافرەتانی سەركردە بەشێوەكی زیاتر دەبێتە هاوكارێك بۆ بەدیهێنانی ڕیژەیەكی زیاتر لە یەكسانی لە نێو ڕەگەزەكاندا.
ڕاستیەكان و ژمارەكان
77 سەنت
ئافرەتان بڕی 77 سەنتیان پیدەدرێت لەبەرامبەر یەك دۆلار کە دەدرێت بە پیاوان بۆ هەمان کار.
1 لە 3
% 35 ی ئافرەتان دووچاری توندوتیژی سێکسی و/ یان جەستەیی بونەتەوە.
13%
تەنها % 13 ی خاوەن موڵكی کشتوکاڵیی ئافرەتانن.
750 ملیۆن
نزیکەی 750 ملیۆن ئافرەت و کچ کە لە ژیاندان پێش 18 ساڵیی دراون بە شوو.
2 لە 3
دوو لەسەر سێی وڵاتە تازە گەشەکردووەکان یەکسانیی ڕەگەزییان بەدەستهێناوە لە خوێندنی سەرەتاییدا.
24%
تەنها % 24 ی پەرلەمانتارە نیشتیمانیەکان ئافرەتان بوون لە بەرواری تشرینی دووهەمی 2018 دا، کە زیادبوونێکی کەمە لە ساڵی 1995 ەوە کە ڕێژەکە % 11.3 بووە.
- کۆتایی هێنان بە هەموو جۆرەکانی جیاکاری لە دژی ئافرەتان و کچان لە هەموو شوێنێکدا.
- لەناوبردنی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی لە دژی ئافرەتان و کچان لە کەرتی تایبەتی و گشتی و لەناوبردنی بەکارهێنان بۆ بازرگانی و سێکس و جۆرەکانی تر.
- لەناوبردنی کارە زیانبەخشەکان وەکو هاوسەرگیریی منداڵ و پێشوەختە و بەزۆر و شێواندنی ئەندامی زاووزێی مێینە.
- دركکردن و بەهادان بە کاری ناوماڵ لەڕیی دابینکردنی خزمەتگوزاریە گشتیەکان و ڕێسای پاراستنی ژێرخان و کۆمەڵایەتی و برەودان بە بەرپرسیارێتیی بەشداریپێکراو لەنێو ماڵ و خێزاندا بەو جۆرەی لەڕووی نەوەوە گونجاوە.
- دڵنیابوون لە بەشداریکردنی تەواوەتیی و کاریگەری ئافرەتان و دەرفەتی یەکسان بۆ سەرکردایەتیکردن لە هەموو ئاستەکانی بریاردان ژیانی سیاسی و ئابووری و گشتیدا.
- دڵنیابوون لە پێڕاگەشتنی جیهانی بە مافی زاووزێکردن و تەندروستیی زاووزێ و سێکسیی وەکو ڕێکەوتن کراوە لەسەری بە بەرنامەی کار بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر دانیشتوان و پەرەپێدان لە سەکۆی پەکین بۆ کار و بەڵگەنامە دەرەنجامیەکان بۆ پێداچوونەوەی کۆنفرانسەکە.
- ئەنجامدانی چاکسازی بۆ پێدانی مافی یەکسان بە ئافرەتان بۆ سەرچاوەی ئابووری و پێڕاگەشتن بە خاوەندارێتی موڵك و کۆنترۆلی زەوی و جۆرەکانی تری موڵك و خزمەتگوزاریی دارایی و میرات و سەرچاوە سروشتیەکان بەپێی یاسا نیشتیمانیەکان.
- باشترکردنی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا بەتایبەتی تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندی بۆ برەودان بە بەهێزکردنی ئافرەتان.
- لەخۆگرتن و بەهێزکردنی ڕێسای دروست و یاسادانانی سەپێنراو بۆ برەودان بە یەکسانی ڕەگەزی و بەهێزکردنی ئافرەتان و کچان لە هەموو ئاستەکاندا.
International Women's Day 2021
Women in Leadership: Achieving an Equal Future in a COVID-19 World
Goats bring stability and income to female farmers in Zambia
New opportunities open up for previously struggling households.
When businesses are seeing dark days due to the COVID-19 pandemic, organizations in Nepal have been helping women make steady incomes.
Azerbaijan leads for women in STEM
UNDP has joined forces with USAID to inspire the next generation of women and girls.
Fresh local food in Botswana: "We are ready to meet this demand."
Farmers adopt new techniques to weather climate change.
Rising to the challenges and opportunities of a once-in-a-century pandemic
UNDP powers health clinics in Chad
Solar panels enable better care and healthier communities.
Supporting small farmers during COVID-19
In Brazil, the “Dom Tavora” project advises small farmers whose work is essential to food security.