

ئامانجى شەشەم: ئاوی پاك و پاکوخاوێنی
کەمیی ئاو کاریگەری دەکاتە سەر زیاتر لە %40 ی دانیشتوانی جیهان، ئەمەش ڕێژەیەکی زەنگدەرە و وادانراوە زیاتر بێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی گۆی زەویدا لە دەرەنجامی گۆڕانکاری کەشوهەواوە. هەرچەندە 2.1 ملیار خەڵك پێڕاگەشتنی باشتریان بۆ ئاوی پاك بۆ دابینکراوە لەساڵی 1990 ەوە، بەڵام کەمبونەوەی ڕێژەی ئاوی پاكژ کێشەیەکی هەرە گەورەیە کە کاریگەریی کردۆتە سەر هەموو کیشوەرێك.
زۆر یا زۆرتر لە وڵاتان دووچاری كەم ئاویی بونەتەوە،و زیادبوونی وشکەساڵی و بە بیابانبوون لە خراپتربووندان.
دڵنیابوون لە پێڕاگەشتنی جیهانیی بۆ ئاوی سەلامەت و ئاوی خواردنەوەی هەرزان بۆ هەمووان تا ساڵی 2030 پێویستی بە وەبەرهێنان هەیە لە ژێرخانی پەیوەندیدار و دابینکردنی دامەزراوەکانی پاڵاوتن و هاندانی پاکژیی لە هەموو ئاستێکدا. پاراستن و گێڕاندنەوەی ژینگەی پەیوەندیدار بە ئاوەوە زۆر گرنگن.
زامنكردنی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و سەلامەت و بەردەستكردنی بە شێوەیكی گشتی لە جیهاندا بۆ زیاتر لە 800 ملیۆن كەس كە بەدەست خزمەت گوزاریە سەرەكییەكان دەناڵێنن و باشتركردن گەیشت بە خزمەتگوزاریەكان كە سەلامەت بێت لە ڕووی بەكارهێنان بۆ زیاتر لە دووملیار كەس.
لە ساڵی 2015 دا، 4.5 ملیار كەس خزنەتگوزاریەكانی ژێرخانی ئاوەڕۆ بە شێوەیەكی سەلامەت بۆ دابین نەكراوە ) لەگەڵ فرێدانی پاشەڕۆكان یان چارەسەكردنی بە شێوەكی گونجاوە (. و 2.3 مليار كەس خزمەتگوزرایی ئاوەڕۆ بە شێوەیەكی بنەڕەتی بۆ دابین نەكراوە.
ڕاستیەكان و ژمارەكان
5.2 ملیار
% 71 ی دانیشتوانی جیهان کە دەکاتە 5.2 ملیار کەس، بە سەلامەتیی ئاوی خواردنەوەیان بەڕێوەبردووە تا ساڵی 2015، بەڵام 844 ملیۆن کەس تەنانەت هێشتا ئاوی خواردنەوەی بنەڕەتییان نیە.
2.9 ملیار
% 39 ی دانیشتوانی جیهان کە دەکاتە 2.9 ملیار کەس، تا ساڵی 2015 پاکژیی سەلامەتیان هەبووە، بەڵام 2.3 ملیار کەس هێشتا پاکژیی بنەڕەتییان نیە. 892 ملیۆن کەس پیساییان لە شوێنی کراوەدا کردووە.
80%
% 80 ی پاشەڕۆی ئاو دەچێتەوە ناو ئاوەکان بەبێ چارەسەرکردنی گونجاو.
2 ملیار
بارگرژیی ئاو کاریگەری کردۆتە زیاتر لە 2 ملیار کەس، ئەم ژمارەیە پێشبینی دەکرێت زیاد ببێت.
80%
% 80 ی وڵاتان بناغەی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکانیان داڕشتووە.
70%
جیهان بڕی % 70 ی زەویی شێدارە سروشتیەکانی لەدەستداوە لەماوەی سەدەی ڕابردوودا.
- تا ساڵی 2030، بەدەستهێنانی پێڕاگەشتنی یەکسان و جیهانیی بە ئاوی خواردنەوەی کەمتێچوو بۆ هەمووان.
- تا ساڵی 2030، بەدەستهێنانی پاکژی و خاوێنی گونجاو و یەکسان بۆ هەمووان و کۆتایی هێنان بە پیساییکردن لە شوێنی كراوە و ئاگاداربوون لە پێویستیەکانی ئافرەتان و کچان و دۆخناسکان.
- تا ساڵی 2030، باشترکردنی جۆرایەتی ئاو لەڕێی کەمکردنەوەی پیسبوون و لەناوبردنی خاشاک ڕۆکردن و کەمکردنەوەی دەردانی مادەی کیمایی مەترسیدار و نیوەکردنی بڕی پاشەڕۆی ئاویی چارەسەرنەکراو و زیادکردنی بەرچاوی دووبارەسازی و بەکارهێنانەوەی سەلامەتی جیهانی.
- تا ساڵی 2030، زیادکردنی بەرچاوی کارایەتیی بەکارهێنانی ئاو لە هەموو کەرتەکاندا و دڵنیابوون پاشەکشەکردنی بەردەوام و دابینکردنی ئاوی سازگار بۆ خستنەڕووی کەمی ئاو و کەمکردنەوەی بەرچاوی ئەو کەسانەی دەناڵێنن بەدەست بێ ئاویەوە.
- تا ساڵی 2030، جێبەجێکردنی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاویە یەکخراوەکان لەسەر هەموو ئاستەکان لەڕێی هەماهەنگی نێو سنوری بە شێوەی گونجاو.
- تا ساڵی 2020، پاراستن و گێڕاندنەوەی سیستەمی ژینگەیی پەیوەندیدار بە ئاو و شاخەکان و دارستانەکان و زەویی شێدارەکان و ڕووبارەکان و ئاوی ژێر زەوی و دەریاچەکان.
- تا ساڵی 2030، فراوانکردنی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی و پشتیوانی بۆ بنیادنانی توانست بۆ وڵاتە تازە گەشەکردووەکان لە بەرنامە و چالاکیی پەیوەندیدار بە ئاو و پاکژیەوە وەکو کۆکردنەوەی ئاو و سازگارکردنی ئاو و کارایەتی ئاو و چارەسەرکردنی پاشەڕۆی ئاو و تەکنۆلۆژیاکانی دووبارەسازی و دووبارە بەکارهێنانەوە.
- پشتیوانیکردن و بەهێزکردنی بەشداریکردنی کۆمەڵگە ناوخۆییەکان لە باشترکردنی بەڕێوەبردنی ئاو و پاکژیدا.
UNDP is responding to the most pressing issue we face as a species with what we hope will be the largest-ever global survey on climate change.
Seven social influencers spotlight the role that digital and social media can play in achieving the Global Goals.
Protecting livelihoods and nature on Inle Lake
Changing direction on Myanmar's second largest lake, under threat from climate change and unsustainable farming.
This year’s Global Goals Week is the biggest one yet, with more than 80 partners and dozens of events uniting people from all walks of life around a…
Ending the dry season with sustainable water management
Communities in northern Ghana thrive with reliable irrigation and new income opportunities.
Building equality on the roof of the world
A lack of running water has adversely affected the lives of women and girls in a remote mountain village in Pakistan.
Stabilizing countries in crisis
UNDP has started a new generation of large-scale stabilization programmes, aiming at rapidly re-establishing basic services.