

ئامانجى هەشتەم: کاری ڕێکوپێك و گەشەی ئابووری
لەماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا، ژمارەی ئەو کرێکارانەی لە هەژاری سەختدا دەژیان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبۆتەوە، سەرباری کاریگەریە بەردەوامەکانی قەیرانی ئابووریی ساڵی 2008 و پاشەکشەی جیهانیشدا. لە وڵاتە تازە گەشەکردوەکاندا، چینی ناوەند لە ئێستادا %34 ی فەرمانبەران پێکدێنن، ئەمەش ژمارەیەکە لە نێوان ساڵانی 1991 و 2015 دا سێ هێندە زیادی کردووە.
بەڵام، لەگەڵ چاکبونەوەی ئابووری جیهاندا، گەشەیەکی خاوتر دەبینین و نایەکسانیەکان فراوانتر دەبن و ئیشوکاری پێویست لەگەڵ زیادبوونی هێزی کاردا هاوتەریب نیە. بەپێی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی، زیاتر لە 204 ملیۆن کەس لە ساڵی 2015 دا بێکاربوون.
ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام هانی گەشەکردنی بەردەوامی ئابووری و ئاستی بەرزتری بەرهەمهێنان و نوێگەریی لە تەکنۆلۆژیادا دەدات. هاندانی کارسازیی و دروستکردنی هەلی کار لایەنێکی سەرەکیە بۆ ئەم بابەتە، هەروەها پێوەر و ڕێوشوێنی کاریگەر بۆ ڕیشەکێشکردنی کاری بەزۆر و کۆیلایەتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەهەمان شێوە کاری سەرەکین. بە لەیادبوونی ئەم چینانە، ئامانجمان بریتیە لە وەدەستهاتنی خستنەسەرکاری تەواوەتی و بەرهەمدار و کاری ڕێکوپێك و شیاو بۆ گشت ئافرەتان و پیاوان تا ساڵی 2030.
ڕاستیەكان و ژمارەكان
5%
نزیکەی 172 ملیۆن کەس لە جیهاندا بێکار بوون لە ساڵی 2018 دا، ئەمەش ڕێژەی بێکاریی سەدا پێنجە.
1 ملیۆن
لە دەرەنجامی فراوانکردنی هێزی کارەوە ژمارەی بێکاران پێشبینی دەکرێت ساڵانە 1 ملیۆن زیاد بکات و لە 2020 دا بگاتە 174 ملیۆن.
700 ملیۆن
نزیکەی 700 ملیۆن کرێکار لە هەژاریی سەخت یان مامناوەنددا دەژین لە 2018 دا، کە ڕۆژانە کەمتریان هەیە لە 3.20 دۆلاری ئەمریکی.
48%
بەشداریی ئافرەتان لە هێزی کاردا سەدا 48 بووە لە 2018 دا بە بەراورد بە سدا 75 ی پیاوان. نزیکەی 3 لە 5 کەی 3.5 ملیار کەسی هێزی کار لە 2018 دا پیاوان بوون.
2 ملیار
نزیکەی 2 ملیار کرێکار لە کاری نافەرمیدابوون لە 2016 دا، ئەمەش بڕی سەدا 61 ی کۆی هێزی کاری جیهانە.
85 ملیۆن
ئافرەتانی زیاتر بەراورد بە پیاوان کاری هێزی کار دەکەن لە کۆی 85 ملیۆن کرێکاردا بەراورد بە 55 ملیۆن.
- بەردەوامیدان بە گەشەی ئابوری بەپێی ناوچە هاوتا لەگەڵ هەلومەرجە نیشتیمیانیەکان و بەتایبەتی بەلای کەمەوە بڕی سەدا 7 ی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی لە ساڵێکدا لەو وڵاتانەی کەمترین گەشەیان کردووە.
- بەدەستهێنانی ئاستی بەرزتری بەرهەمدارێتیی ئابووری لەڕێی بەهەمەچەشنکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی تەکنۆلۆژیا و داهێنان لەڕێی جەختکردنەوە سەر خستە سەری بەهای بەرز بۆ کەرتەکانی هێزی کار.
- برەودان بە ڕێسای جەختکراو لەسەر پەرەپێدان کە پشتیوانی دەکات لە چالاکی بەرهەمدار و دروستکردنی هەلی کاری شیاو و کارسازی و داهێنەرایەتی و هاندانی بە فەرمیکردنی گەشەی کارسازیی قەبارە بچوك و مامناوەند لەڕێی پێڕاگەشتن بە خزمەتگوزاریە داراییەکانەوە.
- باشترکردنی کارایەتی سەرچاوەی جیهانی لە 2030 دا بۆ بەکاربردن و بەرهەمهێنان و هەوڵدان بۆ جوداکردنەوەی گەشەی ئابووری لە خراپکردنی ژینگەیی هاوتا لەگەڵ بەرنامەکانی چێوەی کاری 10 ساڵەیی لەسەر بەکاربردنی بەردەوام و بەرهەمهێنان بەوەی وڵاتە گەشەکردووەکان پێشڕەوی بکەن.
- تا ساڵی 2030، بەدەستهێنانی خستنە سەرکاری بەرهەمدارێتی تەواو و کاری شیاو بۆ ئافرەتان و پیاوان و گەنجان و کەمئەندامان و کرێی یەکسان بەرامبەر بەهای یەکسان.
- تا ساڵی 2020 کەمکردنەوەی بەرچاوی ڕێژەی گەنجان لە بێکاری و نەخوێندەواری و ڕاهێنان نەکردندا.
- گرتنەبەری ڕێکاریی کاریگەر و دەستبەجێ بۆ ڕیشەکێشکردنی کارپێکردنی بەزۆر و کۆتایی هێنان بە کۆیلەیەتی سەردەمیانە و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و زامنکردنی ڕێگرتن و لەناوبردنی خراپترین شێوەکانی کارکردن بە منداڵ و بەکارهێنانیان وەکو منداڵی سەرباز و تا ساڵی 2025 کۆتایی هێنان بە کارکردن بە منداڵ بە هەموو شێوەکانیەوە.
- پاراستنی مافی کرێکار و برەودان بە ژینگەی کارکردنی سەلامەت و پارێزراو بۆ هەموو کرێکاران و کرێکاری کۆچبەر بەتایبەتی ئافرەتانی کۆچبەر و ئەوانەی لە کاری مەترسیداردان.
- تا ساڵی 2030، داڕشتن و جێبەجێکردنی ڕێساکان بۆ برەودان بە گەشتیاریی بەردەوام کە دەبێتە هۆی دروستکردنی هەلی کار و برەودان بە بەرهەمە کەلتوریە ناوخۆییەکان.
- بەهێزکردنی توانستی دامەزراوە داراییە ناوخۆییەکان بۆ هاندان و فراوانکردنی پێڕاگەشتن بە کاری بانکی و خزمەتگوزاریەکانی دڵنیایی و دارایی بۆ هەمووان.
- زیادکردنی پشتیوانیی هاریکاریی بازرگانی بۆ وڵاتانی تازە گەشەکردوو بەلای کەمەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کەمترین گەشەیان کردووە لەڕێی چێوەی کاری باشترکراوی یەکخراو بۆ هاریکاریی تەکنیکیی پەیوەندیدار بە بازرگانیەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کەمترین گەشەیان کردووە.
- تا ساڵی 2020، پەرەپێدان و بەکردارکردنی ستراتیژیەتی جیهانی بۆ خستنەسەرکاری گەنجان و جێبەجێکردنی پەیمانی هەلی کاری جیهانیی ڕێکخراوی هێزی کاری نێودەوڵەتی.
A Yemeni woman improves lives and changes minds
One entrepreneur improving wealth and wellbeing in her community.
UNDP photographers document our many-faceted response to the coronavirus pandemic.
Distilling herbs with zero waste in eastern Serbia
A forward-thinking farmer develops a formula that allows him to give something to the environment in which he operates.
Building new lives after decades of conflict
In Sri Lanka family-run businesses promote a peaceful recovery.
When businesses are seeing dark days due to the COVID-19 pandemic, organizations in Nepal have been helping women make steady incomes.
A vineyard with a storied past receives an injection of new life
A Bosnian wine that once graced the tables of Austro-Hungarian royalty moves towards 21st century production.
Cleaning up while waiting for tourists to return
A world famous diving destination in Thailand receives help.
Azerbaijan leads for women in STEM
UNDP has joined forces with USAID to inspire the next generation of women and girls.