پوختە
پشتیوانیکردن لە پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لە عێراق بریتیە لە بەرنامەیەکی پێنج ساڵە کە لە 2020 دا بەگەڕخراوە بۆ برەودان بە کۆمەڵگەی بەهێزتر و ئاشتیخواز و گشتگیرتر لە هەموو عێراقدا. بەسوود وەرگرتن لە وانە فێربووەکان و سەرکەوتنەکانی پڕۆژە و ئەو كارانەی كەپێشتر ئەنجامدارون و پەیوەندیدارن بە پێکەوە ژیانی کۆمەلایەتیەوە لە 2017 ەوە، ئەم بەرنامەیە ڕێبازێکی هەمە لایەنە دەگرێتە بەر بۆ خستنەڕووی چێوەی کاری دامەزراوەیی و میکانیزمە ناوخۆییەکان و پەرەپێدانی توانست و مەنهەجەکانی زانکۆ و پەیوەندیەکانی نێوان کۆمەڵانی خەلك و پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و حکومەت و بەدەنگەوە چوونەکانی ململانێکان. چاڵاكیەكان و ئامانجیان بریتیە لە ئاسانکاری دۆزینەوەی چارەسەری ناوخۆیی و پشتیوانیکردن لە یەکخستنی بەدەنگەوەچوون بۆ ململانێیە هەستیارەكان و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی بۆ ناو حکومڕانێتیی عێراق و سەقامگیرکردن و ئەجێنداکانی پەرەپێدان.